بەنداوی ئەڵوەن سەرڕێژ بووە و 38 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدایە

22-02-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە ماوەی مانگێک دووجار بەنداوی ئەڵوەن لە خانەقین سەڕێژی کردووە، ئێستا بەنداوەکە 38 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدایە.
 
رۆژی پێنجشەممە، 22-02-2024، ئەندازیار وسێن ئەحمەد ئەڵڵاداد، بەڕێوەبەری بەنداوی ئەڵوەن بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەنداوەکە مانگێک لەومەبەر پڕبوو، پێش ئەو بارانەی ئەم دواییانە دەستیان بە بەتاڵکردنی بەنداوەکە کرد، تاوەکو بتوانن ئاوی هاتوو وەربگرن و گڵی بدەنەوە، لە چوار رۆژدا بەنداوەکەیان بەتاڵکرد، ئاوەکەیان رەوانەی خانەقین و بەنداوی حەمرین کرد.
 
‏‎بەنداوی ئەڵوەن لە باکووری رۆژهەڵاتی قەزای خانەقینە، لە ساڵی 2013ـەوە ئاوی تێدا گڵدەدرێتەوە و لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە دروستکراوە. درێژییەکەی 1342 مەترە و بەرزییەكەی 24 مەترە.
 
بەڕێوەبەری بەنداوی ئەڵوەن گوتی، لە 14-02 تاوەکو 20-02-2024 ئەو ئاوەی لە ئێرانەوە هاتووە هەموویان وەرگرتووە، بەشێکیان رەوانەی بەنداوی حەمرین کردووە، ئێستا بەنداوی ئەڵوەن سەرڕێژە، 38 ملیۆن مەترسێجا ئاوی تێدایە، ئێستاش نزیکەی 40 مەترسێجا لە چرکەیەکدا ئاویان لە ئێرانەوە بۆ دێت.
 
ئەندازیار وسێن ئەحمەد ئەڵڵاداد راشگەیاند، ئاوەکە بەکاردێت بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی خانەقین، ئاودانی زەوییە کشتوکاڵییەکان، ئەوەشی زیادبێت بۆ بەنداوی حەمرین رەوانە دەکرێت.
 
بەنداوی ئەڵوەن سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی خانه‌قین و بەشێک لە گونده‌كانی ده‌وروبه‌ریه‌تی. سەرچاوەی ئاوی بەنداوی ئەڵوەن 90% پشت بەو ئاوە دەبەستێت کە لە رێژاو لە کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە سەرچاوە دەگرێت 10%ـش پشت بە باران دەبەستێت. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەسەر تەختە رەشێک نووسراوە "کورد، کوردی، کوردستان". وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە دانراوە

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی: زازاکی لە مەترسیدایە

رەمزیە ئاڵپارسلان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی لە باکووری کوردستان هۆشدارییەکی تووند لەبارەی زمانی کوردی لەو پارچەیەی کوردستان دەدات و دەڵێ: "تاوەکو زمانی کوردی لە تورکیا و باکووری کوردستان نەچێتە نێو سیستمی پەروەردەوە، رزگاری نابێت."