رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە دەروێش ئاوڕەحمان ئاغا دەکات بەهۆی کۆچی دوایی براکەی، بەختیار ئاوڕەحمان ئاغای نۆڕک.
لە پرسەنامەیەکدا ئەمڕۆ (شەممە) سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بۆ كۆچى دواييى كه‌سايه‌تيى ديار و تێكۆشه‌رى نيشتمانپه‌روه‌ر، خوالێخۆشبوو به‌ختيار ئاوڕەحمان ئاغاى نۆڕك، پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى به‌ڕێز ده‌روێش ئاوڕه‌حمان ئاغا و ته‌واوى خانه‌واده و كه‌سوكار و هاوڕێيانى خوالێخۆشبوو ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم."
به‌ختيار ئاوڕەحمان ئاغاى نۆڕك، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، رۆژی (20-2-2025) کۆچی دوایی کرد.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەکەیدا دەشڵێ "خوالێخۆشبوو له‌گه‌ڵ خانه‌واده دڵسۆز و نيشتمانپه‌روه‌ره‌كه‌ى، خزمه‌تێكى زۆريان به گه‌ل و نيشتمان كردووه كه مايه‌ى رێز و پێزانينن. له په‌روه‌ردگارى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌موو لايه‌ك ببه‌خشێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ