سەرما خوێندنی لە سنە و بەشێکی پارێزگای ورمێ راگرت

22-02-2025
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەفر و سەرما خوێندنی لە قوتابخانە و زانکۆکانی پارێزگای سنە بە شێوەی ئامادەبوون راگرت و کردیە ئۆنلاین؛ لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای ورمێش بە هەمان هۆکار، دەرگەی قوتابخانەکان داخرا و خوێندن بووە ئۆنلاین.
 
چەند رۆژێکە هەوایەکی سارد و شەپۆلێکی بەفربارین بەشێکی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی گرتووەتەوە. بەو هۆیەوە ئەمڕۆ شەممە، 22ی شوباتی 2025 لە پارێزگای سنە و بەشێکی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان خوێندن بەشێوەی ئامادەبوون لە قوتابخانەکان راگیرا و کرایە ئۆنلاین.
 
پەیوەندییە گشتییەکانی پارێزگای سنە بڵاویکردەوە، رۆژی شەممە، 22ی شوباتی 2025 "بەهۆی بەردەوامیی سەرما و دابەزینی پلەی گەرماوە بڕیاردرا سەرجەم قوتابخانە، زانکۆ و پەیمانگەکان دابخرێن و دەوام لە دامودەزگە و فەرمانگەکانی حکومەتیش یەک کاژێر دەرەنگتر دەستپێبکات."
 
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پارێزگای ورمێش لە راگەیێندراوێکدا گوتی، بەهۆی بارینی بەفر، هەبوونی سەرما، داخرانی رێگاکان، رۆژی شەممە لە سەرجەم قوتابخانەکانی شارەکانی ماکو، چایپارە و چاڵدێران خوێندن بە شێوەی ئۆنلاینە.
 
کەشناسیی کرماشانیش پێشبینی کردووە پلەی گەرما زۆر دابەزێت. مەنووچێهر حەبیبی، پارێزگاری کرماشان داوای لە قایمقامەکانی شارەکانی ئەو پارێزگایە کردووە، لە دۆخی ئامادەییدا بن و لیژنەی کۆنترۆڵی قەیران لە هەموو شارەکان پێکبهێندرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی مێهران.

گومرگی ئیلام: هەناردەی مێهران ملیارێک و 600 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند

بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای ئیلام رایدەگەیێنێت، لە ماوەی 9 مانگی رابردوودا بە بەهای زیاتر لە یەک ملیار و 600 ملیۆن دۆلار کاڵا و شتومەک لە دەروازەی مێهرانەوە هەناردەی عێراق و وڵاتانی دیکە کراوە.