گەنجێکی سنووری قەزای سێمێل سێ رۆژە بێسەروشوێنە

22-03-2024
پەیمان محەممەد
ئیدریس شەمۆ، باوکی گەنجە ونبووەکە.
ئیدریس شەمۆ، باوکی گەنجە ونبووەکە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سێ رۆژە گەنجێکی ناحیەی خانکێی قەزای سێمێل لە پارێزگای دهۆک بێسەروشوێنە و کەسوکارەکەی بەدوایدا دەگەڕێن. باوکی گەنجەکە دەڵێت، ''گومان دەکەین کەوتبێتە نێو بەنداوی موسڵ".
 
لە نیوەڕۆی چوارشەممە 20ـی ئادارەوە، رۆژڤان ئیدریسی تەمەن 16 ساڵی دانیشتووی ناحیەی خانکێی سەر بە قەزای سێمێل لە ماڵ چووەتە دەرەوە و تاوەکو ئێستا نەگەڕاوەتەوە.
 
ئیدریس شەمۆ، باوکی گەنجەکە بە ئەیوب نەسری، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ''کاژێر 12:30ـی چوارشەممە بوو لە ماڵ چووە دەر؛ کاژێر 7ی ئێوارەش هەر نەگەڕایەوە؛ ئێمەش بەدوایدا چووین و لە هیچ شوێنێک نەماندۆزییەوە. سێ رۆژە ئاسایش و پۆلیسیش لەگەڵمان دەگەڕێن".
 
ئیدریس شەمۆ دەڵێت، لە کامێرای فرۆشگەیەکەوە دیارە کە کوڕەکەی بەرەو رۆژهەڵاتی خانکێ دەچێت واتە بە ئاراستەی بەنداوی موسڵ؛ بۆیە گومان دەکرێت کەوتبێتە نێو بەنداوەکەوە.
 
بەگوتەی پەیامنێری رووداو، ''زیاتر لە 100 کەس بەدوای گەنجەکەدا دەگەڕێن و لە بەنداوی موسڵیشدا بە بەلەم گەڕان بەدوایدا بەردەوامە، بەڵام تاوەکو ئێستا چارەنووسی نادیارە و نەدۆزراوەتەوە.''
 
 بێسەروشوێنبوونی گەنجەکە رۆژێک دوای لافاوەکەی دهۆک و زاخۆیە کە بەهۆیەوە زیان بە نزیکەی 300 ماڵ و 50 ئۆتۆمبێل کەوت و سێ هاووڵاتیش گیانیان لەدەستدا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.