ئاهەنگی نەورۆز لە وان بەڕێوەدەچێت و هاوسەرۆکی دەم پارتی بەشدار دەبێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان، بە بەشداریی تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی، ئاهەنگی نەورۆز بەڕێوەدەچێت. 
 
ئاهەنگەکانی نەورۆز لە سەرانسەری باکووری کوردستان بەردەوامن. ئەم ساڵ نەورۆز بە دروشمی (نەورۆزی ئازادی و یەکێتیی دیموکراسی) لە زۆربەی شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا بە سەرپەرشتیی دەم پارتی بەڕێوەدەچێ.
 
ئاهەنگەکان لە 9ی ئەم مانگەوە دەستیان پێکردووە و تاوەکو رۆژی 24ـی مانگ بەردەوام دەبن.
 
بڕیارە لە ئاهەنگەکەدا وەیسی ئاکتاش، زیندانیی پێشووی سیاسی و هاوزیندانیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە ئاهەنگەکەدا بەشدار بێ. 
 
ئاهەنگی نەورۆزی وان لە پارکی نەورۆز لە نزیک قەڵای وان دەکرێ.
 
هەریەکە لە کۆما ئاگری ژیان، کۆما رۆژهەڵات، شیار بەرواری و هۆزان شەروان لە نەورۆزی وان بە گۆرانی و کارە هونەرییەکانیان بەشدار دەبن.
 
هەر ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی رووها، ئیستەنبووڵ، دیلۆک، چەولیگ، خارپێت، سێرت، شارۆچکەی جزیرەی شرنەخ و شارۆچکەی تاتوانی بەدلیس ئاهەنگی نەورۆز بەڕێوەدەچێ. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی ساتی بۆردوومانێک بۆسەر سنە

قایمقامی سنە: زیان بە 1934 باڵەخانەی بازرگانی و نیشتەجێبوون گەیشتووە

قایمقامی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە دەستپێکی شەڕەوە تاوەکو ئێستا زیان بە هەزار و 934 باڵەخانەی بازرگانی و نیشتەجێبوونی شارەکە گەیشتووە، کە هەزار و 558 باڵەخانەیان یەکەی نیشتەجێبوون بوون و 376یشیان باڵەخانەی بازرگانی بوون