قوتابخانەیەکی 18 پۆلی لە گەڕەکێکی هەژارنشینی رانیە دروستدەکرێت

22-04-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
دانانی بەردی بناغەی قوتابخانەکە
دانانی بەردی بناغەی قوتابخانەکە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە گەڕەکێکی هەژارنشینی رانیە، ئەمڕۆ بەردی بناخەی قوتابخانەیەکی 18 پۆلی، کە بەسەرپەرشتیی دامەزراوەی ڤیژن ئیجوکەیشن دروست دەکرێت، دانرا.
 
قوتابخانەکە 18 پۆلییە، کتێبخانە، تاقیگەکانی کۆمپیوتەر و کیمیا و فیزیای بە سەرجەم پێداویستییەکان لەخۆدەگرێت.
 
میوان دۆڵەمەری، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی دامەزراوەی ڤیژن ئیجوکەیشن بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "پڕۆژەکە بە پاڵپشتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت و دامەزراوەی ڤیژن ئیجوکەیشن سەرپەرشتیی دەکات."
 
رووبەری گشتیی قوتابخانەکە 9 هەزار مەترچوارگۆشەیە. پڕۆژەکە ژینگەدۆستە؛ پانێڵی هەتاوی، سیستەمی بەکارهێنانەوەی ئاوی باران لە قوتابخانەکە بەکاردێت.
 
میوان دۆڵەمەری هەروەها دەڵێ "باخچەیەک کە رووبەرێکی گەورەی سەوزاییە لە قوتابخانەکەدا دەبێت، لەگەڵ یاریگەیەکی ناوازە." کەرەستەکانی پرۆژەکەش مۆدێرن و پێشکەوتوو دەبن.
 
دامەزراوەی ڤیژن ئیجوکەیشن کە سەرپەرشتیی پرۆژەکە دەکات، لە ساڵی 2018 دامەزراوە و خاوەنی چەندین قوتابخانەی نێودەوڵەتی و زانکۆی ئەهلییە، کە قازانجی لە دامەزراوە ئەهلییەکانی بۆ خزمەتی پەروەردەی گشتی بەکاردەهێنێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.