لیستی مووچە لە بەغدایە و رادەستی وەزارەتی دارایی دەکرێت

22-04-2025
ئارێز خالید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لیستی مووچەی مانگی چوار لە بەغدایە و ئەمڕۆ رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت.
 
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی رووداو لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان وەریگرتوون، لیستەکە بەیانیی ئەمڕۆ لەلایەن تیمێکی ژمێرکاریی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە گەیشتووەتە بەغدا، لەگەڵ کردنەوەی دەوام تیمەکە چوونەتە وەزارەتی دارایی عێراق بۆ ئەوەی لیستەکە رادەست بکەن.
 
رووداو زانیویەتی، دوێنێ تەرازووی پێداچوونەوەش نێردراوە بۆ بەغدا و تەنیا داهاتی نێوخۆ ماوە بنێردرێت، وەزارەتی دارایی دەڵێت، ئەمڕۆ ئەویش دەنێرن، کە بڕەکەی نزیکەی 50 ملیار دینارە و داهاتی مانگی سێیە.
 
سەبارەت بە کاتی دابەشکردنی مووچە، روووداو لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە زانیویەتی بەگوێرەی ئەو رێککەوتنەی لە سەرەتای ئەم ساڵەوە لەگەڵ بەغدا کردوویانە، دەبێت مانگانە و دوای تەواوبوونی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی بەغدا، مووچەی هەرێمی کوردستان بنیردرێت بە مەرجێک لە سەری مانگ تێپەڕ نەکات.
 
ئەوەی پەیوەندیدارە بە بابەتی هەژماری منەوە، رووداو زانیاری دەستکەوتووە، هۆکاری ئەوەی یەکێتی بە هەژماری من رازیبووە ئەوەیە کە بەغدا بەڕوونی گوتوویەتی تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ چاوەڕێ دەکەین بەشێوەی دەستی و کاش مووچە دابەشبکرێت، دەبێت هەموو فەرمانبەرێک هەژماری بانکی هەبێت، ئەگەرنا مووچەی بۆ نانێردرێت.
 
نزیکەی 250 هەزار فەرمانبەر ماون هەژماری بانکیان بۆ بکرێتەوە، کە زۆربەیان لە سنووری پارێزگای سلێمانین.
 
بەگوێرەی زانیاریی رووداو، تیمی هەژماری من لە سلێمانی چاوەڕێ دەکەن دووبارە رێگەیان پێبدرێتەوە لە بانکەکان دەست بە کارەکانیان بکەنەوە؛ تاوەکو ئێستاش هیچ فەرمانگەیەکی سلێمانی پێی رانەگەیەندراوە کە فۆرمی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرەکانیان پر بکەنەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆنگرەی 12ی پەکەکە

گوتەبێژی کاروباری دەرەوەی کەجەکە: پەکەکە بڕیاری چەکدانانی نەداوە

گوتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە دەڵێت، لە کۆنگرەی پەکەکەدا بڕیاری کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری دراوە، نەوەک چەکدانان؛ ئاماژە بەوەش دەکات، "هێشتا پرۆسەیەک بەناوی ئاشتی (لە تورکیا) دەستیپێنەکردووە، چونکە هەردوولا (پەکەکە و تورکیا) لەسەر ناوی پرۆسەکە هاوڕا نین."