رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
رووداوەکە شەوی رابردوو 21ـی ئایاری 2025، لەسەر رێگەی شاری میاندواو لە نزیک گوندی شوریجە روویداوە.
سامان محەممەدی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی میاندواو رایگەیاند، "رووداوەکە بەهۆی پێکدادانی نێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری پراید بووە."
سامان محەممەدی گوتی، لە رووداوەکەدا هەر دوو ئۆتۆمبێلەکە ئاگریان گرتووە و چوار کەس لە سەرنشینانی هەردوو ئۆتۆمبێلەکە لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە.
سامان محەممەدی گوتیشی: بەهۆی بەهێزی گوڕی ئاگرەکە نەتوانراوە سەرنشینانەکان رزگار بکرێن.
بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکانی دادپزیشکیی ئێران، لە 21-03-2024 تاوەکو 21-03-2025، واتە لە ماوەی ساڵێکدا 20 هەزار و 45 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
بە گوتەی محەممەد ئیسماعیل قیداری، سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی بەهەشتی لە تاران، رووداوەکانی هاتووچۆ لە ئێران دوای نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە، سێیەمین هۆکاری گیانلەدەستدانن لە ئێران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ