لە بەردەڕەش ژنێک بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

22-05-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش لە پارێزگای دهۆک رایگەیاند، مێرمنداڵێک کە مۆڵەتی شۆفێری نییە، بە ئۆتۆمبێل خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا کێشاوە بەو هۆیەوە ژنێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.
 
رۆژی پێنجشەممە، 22ـی ئایاری 2025، عەقید عارف یونس، بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی بەردەڕەش- بەنین- دارەتوو روویدا، بەو هۆیەوە ژنێکی 45 ساڵان بە ناوی (ب، س، ف) گیانی لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش گوتی: "شۆفێری سەرپێچیکار مێرمنداڵێکی 16 ساڵ بووە بە ناوی (ک، ک، م) کە مۆڵەتی شۆفێری نییە و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا کە دوو کەسی تێدا بوو."
 
عەقید عارف یونس ئاماژەی بەوەدا، مێرمنداڵەکە راگیراوە، لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 جێگری وەزیری پیشەسازی، کانزا و بازرگانیی ئێران سەردانی مهابادی کرد.

شاری پیشەسازیی مهاباد فراوان دەکرێت

جێگری وەزیری پیشەسازی، کانزا و بازرگانیی ئێران رایگەیاند، لە پلانێکیاندا رووبەری شاری پیشەسازیی مهاباد فراوانتر دەکەن و تاوەکو کۆتایی ساڵی داهاتوو 80 هێکتار زەویی بۆ زیاد دەکرێت.