رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە سنووری قەزای شارەزوور لە پارێزگای سلێمانی، کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
کەمال کاکە ئەحمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی نەخۆشخانەی شەهید رەئووف بەگ لە شارەزوور، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەوەی گیانی لەدەستداوە گەنجێکی نزیک بە 18 ساڵانە و تازە لە ئەورووپاوە بە سەردان گەڕابووەوە".
رووداوەکە کاژێر 05:00ـی بەیانی ئەمڕۆ لە نزیک گوندی قەڵبەزە لە شارەزوور روویداوە. ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە ناوی بڵند فوئاد عومەرە.
لەبارەی دۆخی بریندارەکانیشەوە کەمال کاکە ئەحمەد گوتی، دوای چارەسەری سەرەتایی، هەردوو بریندارەکە رەوانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراون.
تەرمی گەنجەکە بۆ رێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان رەوانەی دادپزیشکیی سلێمانی کراوە.
بەگوێرەی ئاماری لایەنی پەیوەندیدار بۆ رووداو، پار 98 کەس بە رووداوی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە، لەکاتێکدا ساڵی 2022 بەهۆی رووداوەکانەوە 445 کەس گیانیان لەدەستدابوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ