داودئۆغڵو دوای دیداری لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی: دیدارێکی بنیاتنەر بوو

22-05-2025
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی پارتی ئاییندە لەبارەی دیداری لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لە دیدارێکی بونیاتنەردا بەناوی ئاشتی، سەقامگیری و خۆشگوزەرانی، هەڵسەنگاندنمان بۆ ئامانجە هاوبەشەکانمان کرد."
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی ئایاری 2025 ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئاییندە و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا سەردانی هەولێری کرد و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لێکرا.
 
دوای دیداری لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەحمەد داودئۆغڵو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و وێنەی تەوقەکردنی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی بڵاوکردەوە.
 
ئەحمەد داودئۆغڵو نووسیویەتی، "لە دیدارێکی بونیاتنەردا لەگەڵ بەڕێز سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بەناوی ئاشتی، سەقامگیری و خۆشگوزەرانی هەڵسەنگاندنمان بۆ ئامانجە هاوبەشەکانمان کرد."
 
سەرۆکی پارتی ئاییندە ئاماژەی بەوەش کردووە، "فەرهەنگی پرس و راوێژی دوولایەنە لەسەر بنەمای گفتوگۆ و هاوئاهەنگی، کۆڵەگەی بونیاتنانی داهاتووی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستە. ئێمەش درک بەو بەرپرسیارێتییە دەکەین کە لەسەر شانمانە، بە تێگەیشتنەوە بەردەوام دەبین لە کارەکانمان لە جوگرافیا دێرینەکەماندا."
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە رایگەیاند، "هه‌ردوولا پرۆسه‌ى ئاشتييان له‌ توركيا به‌ هه‌نگاو و ده‌رفه‌تێكى مێژوويى له‌ قه‌ڵه‌م دا، كه‌ ده‌بێت لەده‌ست نه‌درێت و هه‌مووان هاريكار بن بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه‌ و به‌دیهاتنى ئاشتى. داكۆكييان له‌ رۆڵى يارمه‌تيدەرانه‌ى هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه‌ كرده‌وه‌."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، نێچیرڤان بارزانى "هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى ته‌واو له‌ پرۆسه‌كه‌ و سه‌رخستنى دووپات كرده‌وه‌ و ئاماده‌يى نيشان دا بۆ هه‌موو هاوكارييه‌كى پێويست له‌پێناو سه‌رخستنى ئاشتيدا."
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها باسى له‌ گرنگيى ئاشتى و لێكه‌وته‌ ئه‌رێنييه‌كانى بۆ توركيا و ته‌واوى ناوچه‌كه‌ كرد.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەحمەد داودئۆغڵو "ستايش"ی په‌يوه‌ندييه‌كانى توركياى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و بره‌ودانى په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيانى بە گرنگ زانی.
 
وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى ئاشتى له‌ توركيا، سه‌ردانى داودئۆغڵو بۆ ناوچه‌ جياكانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى ناو‌چه‌كه‌يان به‌گشتى، لە کۆبوونەوەکە تاوتوێ کراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەسەر تەختە رەشێک نووسراوە "کورد، کوردی، کوردستان". وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە دانراوە

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی: زازاکی لە مەترسیدایە

رەمزیە ئاڵپارسلان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی لە باکووری کوردستان هۆشدارییەکی تووند لەبارەی زمانی کوردی لەو پارچەیەی کوردستان دەدات و دەڵێ: "تاوەکو زمانی کوردی لە تورکیا و باکووری کوردستان نەچێتە نێو سیستمی پەروەردەوە، رزگاری نابێت."