رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە لە ساڵی داهاتووەوە، بڕیاری هەژمارکردنی ئارەزوومەندانەی نمرەی وانەکانی (کوردی و عەرەبی) هەڵبوەشێنێتەوە.
بڕیارەکە واتە: ئەو قوتابییانەی لە ساڵی داهاتووەوە لە پۆلی دوازدەی ئامادەیی دەبن، وانەی زمانی کوردی و عەرەبی وەک سەرجەم وانەکانی دیکە لە سیستمی وەرگرتن هەژمار دەکرێت بۆیان.
خوێندنی باڵا داوای لە وەزارەتی پەروەردە کردووە، ئاگاداری سەرجەم خوێندکاران و قوتابییان بکاتەوە بەمەبەستی ئاگاداربوون لەو بڕیارەی وەزارەتەکەیان.
بڕیارەکە لە کۆبوونەوەی ژمارە (7)ی ساڵی (2022)ی ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەرچووبوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ