لە گوندێکی پێنجوێن دوو ماڵ و ئۆتۆمبێلێک سووتان

22-05-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە گوندێکی سنووری قەزای پێنجوێن، دوو ماڵ و ئۆتۆمبێلێک سووتان.
 
رووداوەکە نزیک کاژێر 12:00ـی شەوی رابردوو لە گوندی راوگان لە قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی روویداوە.
 
هێمن ئیبراهیم، قایمقامی پێنجوێن ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "یەکێک لەو ماڵانەی سووتاوە ماڵی کوڕی موختاری گوندەکەیە".
 
ئەو ئۆتۆمبێلەی سووتاوە پیکابێکی جۆری تۆیۆتا هایلۆکسە. قایمقامی پێنجوێن دەڵێت، جگە لە زیانی مادی، رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە.
 
هێمن ئیبراهیم لەبارەی هۆکاری رووداوەکەوە گوتی، خاوەنی یەکێک لە ماڵەکان بەنزینی لە ئۆتۆمبێلەکەی دەرهێناوە و ئاگری گرتووە، ئۆتۆمبێلەکە سووتاوە، ئاگرەکە تەشەنەی کردووە و دوو ماڵیشی سووتاندووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 جێگری وەزیری پیشەسازی، کانزا و بازرگانیی ئێران سەردانی مهابادی کرد.

شاری پیشەسازیی مهاباد فراوان دەکرێت

جێگری وەزیری پیشەسازی، کانزا و بازرگانیی ئێران رایگەیاند، لە پلانێکیاندا رووبەری شاری پیشەسازیی مهاباد فراوانتر دەکەن و تاوەکو کۆتایی ساڵی داهاتوو 80 هێکتار زەویی بۆ زیاد دەکرێت.