رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وه‌ك پاڵپشتی و ئاسانكارییه‌ك بۆ قوتابیان، 300 مێگاوات كاره‌با زیاد كراوە و قایمقامی سلێمانیش دەڵێ: "موەلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی لە کاتی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان کارەبا بۆ خوێندنگەکان دابین دەکەن".
ئه‌مڕۆ سێشەممە، تاقیكردنه‌وه‌ى قوتابیانى پۆلی 1ى بنه‌ڕه‌تى تاوەکو 11ى ئاماده‌یی ده‌ستیپێكرد، هه‌روه‌ها تاقیكردنه‌وه‌كانى پۆلی 12ى ئاماده‌یی لە رۆژى 25/7/2021 ده‌ستپێده‌كات.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، وه‌ك پاڵپشتی و ئاسانكارییه‌ك بۆ قوتابیان، 300 مێگاوات كاره‌بایان زیاد كردووە.
هاوکات قایمقامیەتی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "کۆمەڵەی موەلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی لەسەر داوای قایمقامی سلێمانی لەگەڵ دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان و لە کاتی نەبوونی کارەبای نیشتیمانی، بەبەردەوامی کارەبای موەلیدە بۆ خوێندنگەکانی سلێمانی دابین دەکەن بۆ ئەوەی خوێندکاران ھۆکارەکانی رووناکی و فێنککردنەوەیان بەبێ گرفت بۆ دابین بکرێت و بتوانن تاقیکردنەوەکانیان بەسەرکەوتوویی بکەن".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ