رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە سلێمانی رایگەیاند، بەھۆی تەقینەوەی "بۆمبێکی هێشووییەوە" لە سنووری قەزای پێنجوێن ھاوڵاتییەکی 35 ساڵ گیانی لەدەستدا.
رۆژی 22-06-2023 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە سلێمانی بڵاویکردەوە، بەھۆی تەقینەوەیەکەوە لە کێڵگەیەکی کشتوکاڵیی قەزای پێنجوێن ھاووڵاتییەکی بە رەچەڵەک ئێرانی بەناوی مەھدی جەلال، کە تەمەنی 35 ساڵە، گیانی لەدەستدا.
دوابەدوای ئەو رووداوە، بەپێی کاروباری مین لە سلێمانی، دادوەری لێکۆڵینەوەی قەزاکە داوای لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کردووە کە تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ناوبراو سەردانی شوێنی رووداوەکە بکەن بە مەبەستی دڵنیابوون لە ھۆکار و جۆری رووداوەکە.
لەسەر راسپاردەی جەمال عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتی بە وەکالەت، تیمی پاکسازیی ئەو قەزایە راسپێردران بۆ سەردانیکردنی شوێنی رووداوەکە، پاشان تیمەکە دڵنیاییان داوە لە ھۆکاری رووداوەکە کە بەھۆی تەقینەوەی "بۆمبێکی ھێشووییەوە" روویداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ