رووداو- دهۆک
شەوی رابردوو لە شاری دهۆک ژنێکی تەمەن 54 ساڵ لەکاتی شایی و ئاهەنگی هاوسەرگیریی کوڕەکەیدا کەوتووە و گیانی لەدەستداوە.
نەورۆز عەبدولڕەحمان، برای ئافرەتەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر 11:00ی شەوی رابردوو کاتێک ئاهەنگەکە بەرەو کۆتایی چووە، "خوشکەکەم لە ئاهەنگەکەدا کەوت و تاوەکو گەیاندمانە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا."
ئەو ژنە ناوی نارین عەبدولڕەحمانە و لەدایکبووی ساڵی 1969ی دهۆکە. بە گوتەی براکەی، پێش ئاهەنگەکە هیچ کێشەی تەندروستیی نەبووە، "تاوەکو ئێستاش هۆکاری گیانلەدەستدانی دیارنییە و چاوەڕێی راپۆرتی پزیشکین."
نارین لە بنەڕەتدا خەڵکی گوندی قارقاراڤایە لەنزیک بەنداوی دهۆک، چەندین ساڵە لە شاری دهۆک نیشتەجێیە، خاوەنی سێ کچ و پێنج کوڕە و ئەمە سێیەم کوڕی بوو کە ژیانی هاوژینیی پێکدەهێنا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ