رووداو دیجیتاڵ
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتی گەڕانەوە لە حەج، لە رووداوێکی هاتووچۆدا چوار حاجیی دانیشتووی سلێمانی لە رومادی گیانیان لەدەستدا.
ئەنەس قەیس عانی، گوتەبێژی تەندروستیی ئەنبار، ئەمڕۆ شەممە 22-06-2023 بە رووداوی گوت، ئەو کەسانە لە حەج بە رێگەی وشکانی گەڕاونەتەوە، لەسەر رێگەی خێرای ناوچەی حامزییە لە رومادی، ناوەندی پارێزگای ئەنبار، ئۆتۆمبێلەکەیان لە جۆری لاندکرۆزەر وەرگەڕاوە، بەهۆیەوە چوار حاجی کە خەڵکی پارێزگای سلێمانین گیانیان لەدەستداوە، یەکێکی دیکەش بریندار بووە.
گوتەبێژی تەندروستیی ئەنبار دەڵێت، ئێستا تەرمەکانیان لە دادپزیشکیی رومادیە و بریندارەکەش لە نەخۆشخانەی رومادی چارەسەر وەردەگرێت.

سروە محەممەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە رووداوی گوت، کەمێک لەمەوبەر پەیوەندی بە تەندروستیی ئەنبارەوە کردووە، حاجییەکان پێنج کەس بوون، لە رووداوەکەدا دوو پیاو و دوو ژن گیانیان لەدەستداوە، ژنێکی دیکەش بەناوی شیرین رەزا عابد بریندارە و لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت.
چەند بەڵگەنامەیەک لەنێو ئۆتۆمبێلەکە بوون کە ئەم ناوانەیان لەسەر بووە:
- جاسم حەسەن حوسێن
- مستەفا حەسەن فەرەج
- تانیا کامیل کاکە برا
- نەعیمە عوسمان حوسێن
- شیرین رەزا عابد

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ