رووداو دیجیتاڵ
سێ کەس لە گەڕەکێکی شاری کەرکووک هەڵدەکەوتنە سەر ساردەمەنییەک. پۆلیسی کەرکووک دەڵێت، هەرسێکیان دەستگیر کردوون.
نزیکەی کاژێر 11ی شەوی رابردوو لە گەڕەکی رەحیماوای شاری کەرکووک کە گەڕەکێکی کوردنشینە، سێ کەس کە یەکێکیان چەکدار بوو، چوونە سەر دووکانێکی ساردەمەنی.
عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک، رۆژی شەممە 22-06-2024 هەواڵەکەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو پشتڕاستکردەوە و گوتی، یەکێکیان بە دار لە کارمەندێکی ساردەمەنییەکەی داوە و یەکێکی دیکەیان بە کلاشینکۆف تەقەی کردووە.
عامر نووری گوتی، ئەو کەسانە لەو رێگەیەوە پشێویان دروستکردووە و بەو هۆیەوە خەڵک لە شوێنەکە رایکردووە.
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک دەڵێ، دەستەجێ هێزەکانیان گەیشتوونەتە شوێنەکە و دوو کەسەکەیان دەستگیرکردوون، بەڵام تەقەکەرەکە کاژێر 3ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستگیرکراوە و دەستیش بەسەر چەکەکەیدا داگیراوە.
عامر نووری گوتی، ئەو کەسانە و خاون سەردەمەنییەکەش کوردن و ئاماژەی بەوەشکرد: "لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە؛ رێکاری یاسایی گیراوەتەبەر."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ