رووداو دیجیتاڵ
رۆژی یەکشەممە 23ی حوزەیران تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 دەستپێدەکەن. بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەڵیت، تاوەکو کاژێر 07:30 لە پرسیارەکانی تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی بەرپرسن.
ئەمڕۆ شەممە، 22-06-2024، دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە کاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کاژێر 10:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو کە ئارێز خالید پێشکێشی دەکات رایگەیاند، "سبەی تاقیکردنەوەی پۆلی 12ـی ئامادەیی دەستپێدەکات و هەموو پێداویستییەکانمان ئامادە کردوون."
لە سنووری سلێمانی، 27 هەزار و 829 قوتابی بەشداری تاقیکردنەوەی پۆلی 12ـی ئامادەیی دەکەن کە 20 هەزار و 773 قوتابیان بەشی زانستی، 6 هەزار و حەوت قوتابیان لە بەشی وێژەیین و هەزار و 49 قوتابیش لە بەشی پیشەیین.
بەگوتەی دڵشاد عومەر، 423 هۆڵی تاقیکردنەوە تەرخانکراون کە 303 هۆڵیان تایبەتن بە قوتابیانی زانستی، 97 هۆڵیان تایبەتن بە قوتابیانی وێژەیی و قوتابیانی پیشەییش لە 23 هۆڵدا تاقیکردنەوە دەکەن.
تاقیکردنەوەکان لە کاتێکدا دەستپێدەکەن کە پلەی گەرما بەرزبووەتەوە. بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی گوتی، "داوامان کردووە بڕی کارەبای پارێزگای سلێمانی زیاد بکرێت و هەوڵ دەدەین بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، کارەبای هۆڵەکان بە بەردەوامی دابین بکات."
دڵشاد عومەر ئەوەشی خستەڕوو، لە سنووری پارێزگای سلێمانی هەزار و 428 قوتابخانە هەن کە شەش هەزار فێنککەرەوەیان تێدایە و ژمارەیەک لە قوتابخانە نوێیەکانیش سپلیتیان تێدا دانراوە و گوتیشی، "هەموو رێکارێکمان گرتووەتەبەر بۆ ئەوەی لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا کارەبا بە بەردەوامی هەبێت."
وەک بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەڵێت، بردنە ژوورەوەی بژمێر لە هۆڵی تاقیکردنەوەدا قەدەخەیە و بۆ سەرجەم قوتابییان بژمێر دابین دەکرێت و رایگەیاند، "ئەگەر ئامێری ئەلیکترۆنیی مۆبایل، کاتژمێر، پێنووسی کامێرادار و کەرەستەی لەو شێوەیە لە قوتابییەک بگیرێت، بە گزیکردن هەژمار دەکرێت."
13ـی ئەم مانگە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "پێش چوونە هۆڵی تاقیکردنەوە، پشکنین بۆ هەموو قوتابیان دەکرێت و هەموو جۆرە ئامێرێکی ئەلیکترۆنی و زیرەک رێگەپێنەدراوە."
بەپێی مادەی 83ـی یاسای پەروەردە، هەر کەسێک دزە بە پرسیارەکانی تاقیکردنەوە بکات، سێ ساڵ زیندانی دەکرێت. دڵشاد عومەر لەوبارەوە گوتی، "ئەگەر ئەو کەسە ئەندامی لیژنەی تاقیکردنەوە، بەڕێوەبەری هۆڵ یان مامۆستا بوو، ئەوە سزاکەی دوو بەرامبەر دەبێت و بە تەواویش لە فەرمانبەری دووردەخرێتەوە."
بەگوتەی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، "بە رادەیەکی باش دزەکردنی پرسیاری تاقیکردنەوەکان کەم بووەتەوە، چونکە دەزگای ئاسایش و پۆلیس لەگەڵمانن و ئەوانەی بازرگانی بەو جۆرە ئامێرانەوە ]ئەلیکترۆنی] دەکەن، زۆربەیان گیراون و لە شاری سلێمانی کۆکراونەتەوە."
دڵشاد عومەر گوتیشی، "بەداخەوە سەرچاوەی هەندێک لەو ئامێرانە لە بەغدا بوو؛ لەوێوە قوتابیان هەڵدەخەڵەتێندران، بەڵام دەستنیشانکران و حکومەتی فیدراڵییان لێ ئاگادار کراوەتەوە و لێرەش رێکاری تووندیان بەرامبەر گیراوەتەبەر."
دڵشاد عومەر لەبارەی ئەو قوتابیانەی پۆلی 12ـی ئامادەیی کە خاوەن پێداویستیی تایبەتن یان تووشی شێرپەنجە بوون و لە نەخۆشخانە دەمێننەوە، گوتی، "لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردە هەیە کە هەموو کارئاسانییەکیان بۆ دەکات، تەنانەت لە هەندێک دۆخی تایبەتدا چاودێریان بۆ دادەنرێت بۆ ئەوەی پرسیارەکانیان بۆ بخوێندرێتەوە."

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ