رووداو دیجیتاڵ
میدیای فەرمیی تورکیا بە پشتبەستن بە زانیاریی سەرچاوە ئەمنییە باڵاکانی وڵاتەکەی بڵاویکردەوە، تیمی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا - میت لە ئۆپەراسیۆنێکدا بەرپرسی رێکخستنەکانی تورکیای یەکینەکانی بەرخودانی شنگال - یەبەشەی لە چیای گارە لە هەرێمی کوردستان کردە ئامانج. هەپەگە و یەبەشە لەو بارەوە هیچ راگەیێندراوێکییان نییە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای فەرمیی تورکیا، ئۆزگور ئاڵپئارسلان ناسراو بە ئۆزگور شۆڕش کە لەدایکبووی باکووری کوردستان و ناوی لە لیستی داواکراوانی تیرۆردا هەبووە، "بەرپرسی تورکیای پەکەکە/کەجەکە-یەبەشە" بووە.
بەگوێرەی میدیای فەرمیی تورکیا، ئۆزگور لە ساڵی 2021دا فەرمانی بە سووتاندنی دارستانەکانی شارۆچکەی ماناڤگاتی ئەنتالیا و موغڵا، مەرسین و هاتای داوە کە بەو هۆیەوە 150 هەزار هێکتار دارستان سووتا.
وەک میدیای فەرمیی تورکیا دەڵێت، ساڵی رابردوو، تیمی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی میت 69 ئۆپەراسیۆنیان لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان ئەنجامداوە و 82 کەس کراونەتە کە 42 کەسیان دەستگیرکراون و گوێزراونەتەوە تورکیا.
تاوەکو ئێستا ناوەندی چاپەمەنیی و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە و ناوەندی راگەیاندنی یەبەشە هیچ روونکردنەوەیەکیان لەبارەی بەئامانجکردنی ئۆزگور شۆش بڵاونەکردووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ