هاونیشتمانییەک دوای بیستنی هەواڵی مردنی براکەی بە رووداوی هاتووچۆ، گیانی لەدەستدا

22-07-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە قەزای خەبات هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون. قایمقامی قەزاکە دەڵێت، برای ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە لەگەڵ بیستنی هەواڵەکەدا جەڵتە لێیداوە و گیانی لەدەستداوە.
 
رووداوەکە ئەمڕۆ شەممە، 22ـی تەممووزی 2023 لە ئەنجامی پێکدادان لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی بارهەڵگر، تانکەر و کیادا روویدا و بەهۆیەوە کەسێک بەناوی هێرش ئیسماعیل گیانی لەدەستدا.
 
کوێستان ئەحمەد، قایمقامی قەزای خەبات بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، دوای ئەوەی قاسم ئیسماعیل، برای ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە هەواڵی مردنی براکەی بە رووداوی هاتووچۆ بیستووە، جەڵتە لێی داوە و ئەویش گیانی لەدەستداوە.
 
یەکێک لە شاهێدحاڵان لەبارەی چۆنێتیی رووداوەکە بە رووداوی گوت، ''بارهەڵگرەکە هۆکاری ئەو پێکدادانە بووە کە لە سایدەکەی ئەوبەر چووەتە سایدەکەی دیکە؛ بەڵام هەر لە هەولێر تاوەکو خەبات رێگەکەمان زۆر خراپە''.
 
هەر ئەمڕۆ لە رووداوێکی دیکەی هاتووچۆدا لە ناحیەی دارەتوو هەر لە سنووری هەولێر کە لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا روویدا، سێ کەس کە ئەندامی یەک خێزان بوون گیانیان لەدەستدا. بەوەش کۆی ئەو کەسانەی لە دوو رۆژی رابردوودا بە رووداوەکانی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 11 کەس.
 
بەگوێرەی ئاماری هاتووچۆ، ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان 3 هەزار و 706 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە و لە ئەنجامدا 445 کەس گیانیان لەدەستداوە و 7 هەزار و 250 کەسیش برینداربوون.

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی: چاودێری ئەو پارەیە دەکەین کە بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو کۆدەکرێتەوە

سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو پارەیەی لە هەڵمەتی رووداو بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ کۆکراوەتەوە، دەچێتە سەر هەژمارێکی بانکیی حکومی و وەک داهاتی گشتی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و بە شەفافی بەڕێوەدەبرێت.