کۆنفرانسی ئازادیی ئایینی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

22-07-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ کۆنفرانسی ئازادیی ئایینی لە هەرێمی کورستان بەڕێوەبچێت. بەڕێوەبەری کاروباری ئایینەکان لە وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، دەیانەوێت بەشدارانی کۆنفرانسەکە تەنیا لەنێوخۆدا نەبن و لە وڵاتانی دیکەشەوە خەڵک بانگهێشت دەکەن.
 
لە هەرێمی کوردستاندا هەشت ئایین بە فەرمی لە وەزارەتی ئەوقاف تۆمار کراون. رۆژی شەممە، 22ـی تەممووزی 2023، ئەمیر عوسمان، بەڕێوەبەری کاروباری ئایینەکان لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەگوێرەی پلانەکەمان، لە 27ـی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ کۆنفرانسی ئازادیی ئایینەکان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەبەین".
 
ئەمیر عوسمان ئاماژەی بەوەکرد، کار بۆ ئەوە دەکەن جگە لە نێوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق، لە وڵاتانی دەرەوەش ژمارەیەک کەس بانگهێشت بکەن بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسەکەدا.
 
ئایینەکانی ئیسلام، کریستیان، ئێزدی، کاکەیی، جوو، بەهایی، زەردەشتی و سابیئەی مەندایی، ئەو هەشت ئایینەن لە هەرێمی کوردستان بە فەرمی تۆمار کراون؛ زۆرینەی خەڵکی هەرێمی کوردستان ئایینی ئیسلام پەیڕەو دەکەن.
 
پێکەوەژیانی پێکهاتە و ئایینەکان لە هەرێمی کوردستان یەکێک لەو رووانەی هەرێمی کوردستان شانازی پێوەدەکات و چەندین جاریش لەلایەن بەرپرسانی وڵاتانەوە پشتیوانی لەو پێکەوە ژیانە کراوە.
 
ئەمیر عوسمان گوتی، بەهۆی پەیڕەوکردنی ئایینەوە "هیچ کەسێک" لە هەرێمی کوردستان ستەمی لێنەکراوە و سکاڵای نەبردووەتە لای ئەوان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە