تورکیا لە سنووری ئامێدی خاڵە سەربازییەکانی زیادکردووە و بۆردوومانەکانی چڕکردووەتەوە

23-07-2023
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
خاڵێکی نوێی سەربازیی تورکیا لە دەڤەری نهێلێ لە سنووری ئامێدی
خاڵێکی نوێی سەربازیی تورکیا لە دەڤەری نهێلێ لە سنووری ئامێدی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

زنجیرە چیای مەتین لە سنووری ئامێدی لە پارێزگای دهۆک لەژێر بۆردوومانێکی چڕدایە، قورسایی ئۆپەراسیۆنی چنگ قوفڵ کەوتووتەوە دەڤەری نهێلێ و ئاگری شەڕی تورکیا و پەکەکە لە دەڤەرەکە فراوانتر بووە.
 
رەڤەند گوهەرزی، فەرمانبەر و خەڵکی سنوورەکە بە رووداوی گوت، "گوهەرزێ، بەرچی و بەلاڤە کە چەند گوندێکی کۆنی سنوورەکەن، تۆپ و بۆردوومان تەنیا 200 مەتر لەم گوندانەوە دوورن. خەڵك باخ و بێستانی زۆری هەیە، بەڵام هەموویان چۆڵکردووە و کەس ناوێرێت لە ماڵ بچێتە دەرەوە."
 
لە سێ رۆژی رابردوودا سوپای تورکیا لە 10 شوێنی جیاوازی دەڤەری نهێلێ خاڵی سەربازی داناوە. فەرماندەیەکی سەربازی دەڵێت، تورکیا خاڵە سەربازییەکانی لە شوێنی بەرز و ستراتیژی دادەنێت و زیاتر لەهەر خاڵێک زیاتر لە هەزار سەربازی جێگیر کردووە. 
 
حەسەن سێری، فەرماندەی سەربازی دەڵێت، "خاڵێکیان لە دەڤەری بەرواری داناوە، فەوجێک لە دەڤەری نهێل، فەوجێکی دیکە لە بانیا کەرۆ و لە دەڤەری نێروەییش فەوجێکی دیکەیان داناوە. هەروەها لە دەڤەری رێکانیش خاڵی سەربازییان داناوە و سەربازی زۆری لێیە."
 
تاوەکو دێت دۆخی ئەو پێنج گوندەی نزیک شوێنی ئۆپەراسیۆنەکە خراپتر دەبێت. لە هەفتەیەکدا سێ جار ئاگر لە ئاقاری ئەو گوندانە کەوتووەتەوە و مەترسیی چۆڵبوونیان لەسەرە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە