رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک مەسعود بارزانی پیرۆزبایی لە عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، 22-07-2025، سەرۆک بارزانی بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کرد و پیرۆزبایی دووبارە هەڵبژاردنەوەی لێکرد، هەروەها پیرۆزبایی لە سەرکردایەتیی نوێی ئەو حیزبەش کرد.
سەرۆک بارزانی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، "هیوای سەرکەوتنی بۆ مامۆستا عەلی باپیر و سەرکردایەتییە تازەکەی کۆمەڵی دادگەری خواست".
دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی لە عەلی باپیر:
ئێوارەی رۆژی سێشەممە 22ـی تەممووزی 2025 سەرۆک مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانەوە کرد.
لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە مامۆستا عەلی باپیر کرد بەبۆنەی ئەنجامدانی پێنجەمین کۆنگرەی کۆمەڵی دادگەری و هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری و هیوای سەرکەوتنی بۆ مامۆستا عەلی باپیر و سەرکردایەتییە تازەکەی کۆمەڵی دادگەری خواست.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ