نەواف کڵچ: دوو هەزار کۆمپانیای تورکیا لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن

22-07-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی کۆمەڵەی پیشەسازان و خاوەنکارانی نێودەوڵەتی لە تورکیا رایگەیاند، دەیانەوێت پەیوەندیی بازرگانیی نێوان تورکیا و سلێمانی بەهێز بکەن. راشیگەیاند، ''دوو هەزار کۆمپانیای تورکیا لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن''.
 
رۆژی سێشەممە، 22ـی تەممووزی 2025، نەواف کڵچ، سەرۆکی کۆمەڵەی پیشەسازان و خاوەنکارانی نێودەوڵەتی لە تورکیا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەم نزیکانە تورکیا پرۆگرامی تایبەتی بۆ سلێمانی و هەڵەبجە لە هەموو بوارە بازرگانییەکاندا دەبێت، ''چونکە سلێمانی پارێزگایەکی گرنگە لەڕووی بازرگانییەوە و دەمانەوێت وەکو چۆن لەگەڵ هەولێر پەیوەندییەکی باشمان هەیە، لە سلێمانیش وابێت''.
 
بە گوتەی نەواف کڵچ، بازرگانییەکە هەموو سێکتەرەکانی وەکو کشتوکاڵ و گەشتیاری دەگرێتەوە. گوتیشی: ''هەموو هەوڵێک چڕدەکەینەوە تاوەکو بازرگانە تورکەکانی هەولێر و دهۆک بهێنینە سلێمانی و هانیان بدەین، دەمانەوێت سلێمانی لەڕووی بازرگانییەوە لە تورکیاوە نزیک بێت، نەک ئێران''.
 
سەرۆکی کۆمەڵەی پیشەسازان و خاوەنکارانی نێودەوڵەتی لە تورکیا ئاشکرای کرد، ئێستا دوو هەزار کۆمپانیای تورکی لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن. 
 
لەبارەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و سلێمانی، کە زیاتر لە دوو ساڵ و چوار مانگە بە بڕیاری تورکیا راگیراون، کلچ گوتی: ''هیوادارین بە زووترین کات ئەو قەدەخەیە هەڵبگیرێت، چونکە کاریگەریی زۆر باشی لەسەر بواری بازرگانی دەبێت و زۆر بەرەوپێش دەچێت''.
 
بەگوێرەی راپۆرتی ساڵانەی دامەزراوەی ئاماری تورکیا (تویک)، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان تورکیا و عێراق لە ساڵی 2023دا 20 ملیار دۆلار و ساڵی 2024یش نزیکەی هەمان بڕ بووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.