رووداو دیجیتاڵ
نەخۆشخانەی کۆئەندامی هەرس و جگەری فێرکاریی سلێمانی رایگەیاند، 16 موکێش، 8 دەرزی و دوو بەرگی موکێش بە نەشتەرگەری لە گەدەی کەسێک دەرهێندران.
رۆژی سێشەممە، 22ـی تەممووزی 2025 د. مستەفا عەبدولڕەحمان، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کۆئەندامی هەرس و جگەری فێرکاریی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "چارەخوازێک بەهۆی ئازاری گەدەیەوە سەردانی نەخۆشخانەی کرد، دوای پشکنینی تیشکی دەرکەوت 16 موکێش، 8 دەرزی و دوو بەرگی موکێشی لە گەدەیدا هەن".
بە گوێرەی زانیارییەکانی رووداو، ئەو کەسە نەخۆشیی دەروونی هەبووە، بۆیە ئەو شتانەی خواردووە.
جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کۆئەندامی هەرس و جگەریی فێرکاریی سلێمانی گوتی: "دوای کاژێرێک لە رێگەی سڕکردنی گشتییەوە، نەشتەرگەریی نازوورمان لە رێگەی دەمییەوە بۆ کرد، ئەو کەرەستانە لە گەدەیدا دەرهێنران".
ئەو کەسە، تەمەنی 29 ساڵە و دانیشتووی سلێمانییە، ئێستا تەندروستی باشە.
د. مستەفا عەبدولڕەحمان گوتی: "رووداوی لەم شێوەیە زۆرە و رۆژانە لەنێو منداڵان و گەورەکانیشدا روودەدات".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ