مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێت

22-08-2023
نازەنین گۆران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژ دەڵێت، ئەمڕۆ مووچەی مانگی حوزەیرانی وانەبێژان دابەشدەکرێت. 
 
رۆژی سێشەممە، 22-08-2023، کارۆخ عەبدوڵڵا، کە نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ لە سنووری پەروەردەکانی پارێزگای سلێمانی، هەولێر و دهۆک مووچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت."
 
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 36 هەزار مامۆستای وانەبێژ هەن کە زیاتر لە 25٪ـی کۆی میلاکاتی پەروەردە پێکدێنن و شایستەی مانگانەیان لەنێوان 200 بۆ 400 هەزار دینارە، بەڵام کارۆخ عەبدوڵڵا دەڵێت، زۆربەی کات لە کاتی خۆیدا دابەشناکرێت." 
 
ئەو پەروەردانەی ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکەن بریتین لە: پەروەردەی بەردەڕەش، رانیە، پشدەر، شەقڵاوە، کۆیە، کەلار، کفری، دووکان، زاخۆ، ئامێدی، ناوەندی هەولێر، دەشتی هەولێر، دەورووبەری هەولێر، رۆژئاوای سلێمانی، رۆژهەڵاتی سلێمانی، رۆژهەڵاتی دهۆک، رۆژئاوای دهۆک، چەمچەماڵ، سەیدسادق، شارەزوور، پێنجوێن، شارباژێر، قەرەداغ، سۆران، چۆمان، مێرگەسۆر، هەڵەبجە، دەربەندیخان، خەبات، مەخموور، رەواندز، شێخان، شنگال، سێمێل، ئاکرێ، تلکێف، خوێندنی کوردی لە کەرکووک.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.