رووداو دیجیتاڵ
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری کەرکووک، بە کارەبا دوو کرێکار گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەیش برینداربوو.
ئەمڕۆ سێشەممە، 22-08-2023، عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی ئازادیی شارەکە، سێ کرێکار کە لە خانوویێکدا کاری لەبخکارییان کردووە، کارەبا گرتوونی، بەهۆیەوە دوو کرێکار گیانیان لەدەستداوە و یەکێکی دیکەیش برینداربووە.
گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک گوتی، تەرمەکان رەوانەی دادپزیشکی کراون، بریندارەکەش رەوانەی نەخۆشخانە کراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ