کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەی گەرما دادەبەزێت

22-08-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەراورد بە ئەمڕۆ، سبەی پلەی گەرما نزم دەبێتەوە. کەشناسێکیش دەڵێت، سبەی تەپوتۆز دەبێت و ئاسمان ناڕوون دەبێت.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی چوارشەممەوە، ئەمڕۆ 22ـی ئابی 2023، کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ "کەمێک" دادەبەزێت.
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەی چوارشەممە، محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "سبەی خێرایی با بە 26 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا چالاک دەبێت و ئەگەری تەپوتۆز و ناڕوونی ئاسمان هەیە".
 
محەممەد کەمال ئاماژەی بەوەش کرد، رۆژی پێنجشەممە پلەی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە و لە رۆژی هەینییەوە بە قۆناخی جیا دابەزینی پلەی گەرما دەستپێدەکات.
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی چوارشەممە لە باشووری کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
 
- هەولێر: 43 پلەی سیلیزی
- سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی
- دهۆک: 42 پلەی سیلیزی
- کەرکووک: 45 پلەی سیلیزی
- هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی
- زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی
- حاجی ئۆمەران: 31 پلەی سیلیزی
- سۆران: 42 پلەی سیلیزی
- گەرمیان: 47 پلەی سیلیزی

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە