سەنتەری میترۆ: هێزێکی ئەمنی بە چەکی قورسەوە هەڵیکوتایە سەر کەناڵی زووم

22-08-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رێکخەری سەنتەری میترۆ دەڵێت، هێزێکی ئەمنی چوونەتە سەر کەناڵی ئاسمانیی زووم لە شاری سلێمانی. بەڕێوەبەری کەناڵەکە دەڵێت، ئەوان لە باڵەخانەکەیاندا نەماون.
 
رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هێزێکی گەورەی ئەمنی بە چەکی سووک و قورسەوە بەسەر کەناڵی ئاسمانیی زوومیان داداوە".
 
کەناڵی ئاسمانیی زووم بە میدیای بەرەی گەل دادەنرێت، کە لەلایەن لاهوور شێخ جەنگییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.
 
رەحمان غەریب گوتی: "لە کەناڵەکە تەنیا پەیامنێرێک هەبووە بە ناوی محەممەد دڵشاد و هێزەکە دەستگیریان کردووە، لە هەوڵداین بۆ ئازادکردنی".
 
هێمن مەحموود، بەڕێوەبەری کەناڵی زووم بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئاگاداری هێز نین، چونکە پێشوەختە کەناڵەکەمان چۆڵکردووە".
 
تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، پەخشی کەناڵە بە دانانی کامێرایەکی جێگر بە شێوەی راستەوخۆ بەردەوامە.
 
ئەمە دووەمجارە هێزەکانی یەکێتی هەڵدەکوتنە سەر میدیاکانی لاهوور شێخ جەنگی. لە 08ـی تەمموزی 2021، کاتێک ناکۆکی کەوتە نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی، هێزەکانی یەکێتی بارەگای تەلەڤزیۆنی ئای پڵەسیان کۆنترۆڵکرد، کە ئەوکات لاهوور جەنگی خاوەنداری دەکرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.