سەرچاوەیەکی ئەمنی: دۆخی بازگەکان و هاتووچۆی سلێمانی ئاسایی بووەتەوە

22-08-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی بەهۆی ئاڵۆزییەکانی سلێمانی و پێکدادانی هێزە ئەمنییەکان و پاسەوانانی لاهوور شێخ جەنگی بازگەکانی هاتن و چوون بۆ شارەکە ئاستەنگییان بۆ دروستبوو، دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە.
 
ئەفسەرێکی باڵای هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هاتن بۆ سلێمانی و دەرچوون لێی لە هەموو بازگەکانەوە ئاسایی بووەتەوە".
 
دوێنێ لە بازگەکانی سلێمانی - عەربەت، سلێمانی - شارباژێڕ، سلێمانی - دووکان و سلێمانی و کەرکووک ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبوو و هەزاران ئۆتۆمبێل چەند کاژێرێک لە شەقامەکان مانەوە.
 
بەگوێرەی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی، "ئێستا هیچ گرفتێک نەماوە و دۆخەکە تەواو ئاساییە".
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ 22ـی ئاب، هێزە ئەمنییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ دەستگیرکردنی لاهوور شێخ جەنگی هێرشیان کردەسەر هۆتێل لالەزار لە سلێمانی، دوای زیاتر لە سێ کاژێر رووبەڕووبوونەوە ناوبراو و براکانیان دەستگیرکرد.
 
لە پێکدادانەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا چوار کەس کوژران. سێیان کارمەندی هێزە ئەمنییەکانن و یەکێکیان پاسەوانی لاهوور شێخ جەنگی بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیفی د. جەمال رەشید

نووسەر و رۆژنامەڤان جەمال رەشید کۆچی دوایی کرد

جەمال رەشید، نووسەر و رۆژنامەڤان لە تەمەنی 78 ساڵی لە سوێد کۆچی دوایی کرد. برایەکی دەڵێ، دکتۆر جەمال 50 ساڵ بوو لە دەرەوە دەژیا، ئامادەنەبوو بگەڕێتەوە بۆ سلێمانی، چونکە نەیدەویست "ببێتە بەشێک لەو سیستمە حوکمڕانییەی لەو سنوورە هەیە".