پەخشی کەناڵی زووم وەستا

22-08-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پەخشی کەناڵی تەلەڤیزیۆنیی زووم راگیرا، ئەوەش دوای ئەوەی کارمەندەکانی کەناڵەکەیان جێهێشت.
 
نزیک کاژێر 01:00ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ، پەخشی کەناڵی ئاسمانیی زووەم، بە میدیای بەرەی گەل دادەنرێت و لەلایەن لاهوور شێخ جەنگییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت بە تەواوی وەستا.
 
پەخشی کەناڵەکە لە رێگەی مانگی دەستکرد و لە کەناڵە نێوخۆییەکانیشەوە راگیراوە.
 
پێش راگیرانی پەخشەکە، رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هێزێکی گەورەی ئەمنی بە چەکی سووک و قورسەوە بەسەر کەناڵی ئاسمانیی زوومیان دا داوە".
 
رەحمان غەریب گوتی: "لە کەناڵەکە تەنیا پەیامنێرێک هەبووە بە ناوی محەممەد دڵشاد و هێزەکە دەستگیریان کردووە، لە هەوڵداین بۆ ئازادکردنی".
 
هێمن مەحموود، بەڕێوەبەری کەناڵی زووم بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئاگاداری هێز نین، چونکە پێشوەختە کەناڵەکەمان چۆڵکردووە".
 
ئەمە دووەمجارە هێزەکانی یەکێتی هەڵدەکوتنە سەر میدیاکانی لاهوور شێخ جەنگی. لە 08ـی تەمموزی 2021، کاتێک ناکۆکی کەوتە نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی، هێزەکانی یەکێتی بارەگای تەلەڤیزیۆنی ئای پڵەسیان کۆنترۆڵکرد، کە ئەوکات لاهوور جەنگی خاوەنداری دەکرد.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە