هەڤاڵ ئەبوبەکر: هەموو لایەک هاوکاربن بۆ کۆتاییهێنان بەم دۆخە نەخوازراوە

22-08-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی شەڕەکەی نێوان هێزە ئەمنییەکان و هێزەکانی لاهوور شێخ جەنگی رایدەگەیێنێت، شەڕ و بەریەککەوتن هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات و داوا لە هەموو لایەک دەکەین هاوکاربن بۆ کۆتاییهێنان بەم دۆخە نەخوازراوە. 
 
لە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەوە، هێزێکی زۆری ئەمنی براوەتە نزیک هۆتێل لالەزاری سلێمانی کە شوێنی نیشتەجێبوونی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەلە.
 
هێزە ئەمنییەکان داوای خۆبەدەستەوەدانیان لە لاهوور شێخ جەنگی کرد و گوتیان کە فەرمانی دەستگیرکردنیان پێیە، ئەویش رەتیکردەوە.
 
لە پاش کاژێر 03:00، شەڕ دەستیپێکرد و بەپێی ئەو ڤیدیۆیانە بێت کە دەستی رووداو کەوتوون، ئاگر و دووکەڵ لە هۆتێلی لالەزارەوە بەرز دەبنەوە.
 
دەقی پەیامەکەی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی:
 
شەڕو بەریەککەوتن؛ هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات، تەنها کێشەکان ئاڵۆزتر دەکات و چارەسەرەکان؛ دوادەخات.
 
لە ڕابردوو ئێستادا، بەبەردەوامیی لە هەوڵدابووین بۆ ئەوەی دۆخەکان نەگەنە ئەم دۆخە ناهەموارو نەخوازراوە، هێزی لۆژیک و لێکتێگەیشتن و یاساسەروەریی بکرێنە بنەمای یەکلاکردنەوەی هەر ناکۆکییەک، بەڵام بەداخێکی سەختەوە؛ پێشنیازو دیالۆگ و میکانیزمە ئاشتیخوازانەکان؛ کەمترین پشتیوانیی کران.
داوا لە هەموو لایەک دەکەین هاوکاربن بۆ کۆتایهێنان بەم دۆخە نەخوازراوەو، بەهەر ڕوبەڕوبونەوەو بەریەککەوتنێک کە ئارامیی و ئاسایش و سەقامگیریی گشتیی دەخانە بەر مەترسییەوە.
 
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کرێکارانە لە کارگەیەکدا خنکاون

لە ئیسفەهان 9 کرێکار بە گاز خنکان

بەڕێوەبەری گشتیی هۆبەی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی پارێزگای ئیسفەهان رایدەگەیێنێت، لە یەکێک لە کارگەکانی ئەو پارێزگایە 9 کرێکار بەهۆی دزەکردنی گازەوە گیانیان لەدەستداوە.