نووسینگەی سەرۆکی حکومەت: هێرشەکەی سەر لالەزار لەلایەن هێزەکانی یەکێتییەوە ئەنجام دراوە

22-08-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا، هێرشی شەوی رابردووی سەر "لالەزار"ی خستە ئەستۆی هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و رایگەیاند، رووداوەکە کێشەیەکی نێوان یەکێتی و "بەرەی گەل" بووە.

بەپێی راگەیەندراوەکە کە رۆژی هەینی 22ی ئابی 2025 بڵاوکراوەتەوە، سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو دوا ساتەکانی گەمارۆدان و پەلاماردانەکە ئاگاداری رووداوەکە نەبووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "سەرەڕای هەوڵی زۆری سەرۆکی حکومەت بۆئەوەی شەڕ و پێکدادان روونەدات، بەڵام زۆر بەداخەوە هێرشەکە ئەنجام درا و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە."

نووسینگەی سەرۆکی حکومەت نیگەرانی و دڵگرانیی قووڵی خۆی بەرامبەر رووداوەکە دەربڕیوە و داوا دەکات، "یاسا ببێتە جێگرەوەی بڕیاری حیزبی و تووندوتیژی."

لە کۆتاییدا هۆشداری دراوە لەوەی، "چیدی شەڕ و ئاژاوە، سەقامگیریی هەرێمی کوردستان نەخاتە مەترسییەوە" و پێویستە کێشەکان لەڕێگەی یاساوە یەکلایی بکرێنەوە نەک بەکارهێنانی هێز.

بەرەبەیانیی رۆژی هەینی 22ی ئابی 2025، دوای  شەڕ و پێکدادانی قورس لە ماڵ و بارەگەی سەرەکی بەرەی گەل نزیک هوتێل لالەزار لە شاری سلێمانی، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بە دەستگیرکردنی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و دوو لە براکانی بە ناوەکانی پۆڵاد و ئاسۆ شێخ جەنگی، کۆتایی هات. لەگەڵ ئەوان دەیان کەسی دیکە لە کەسوکاری نزیکی و پاسەوانەکانی دەستگیر کران.

لە ئەنجامی ئەم رووبەڕووبوونەوەیەدا، چوار کەس گیانیان لەدەستدا، کە سیانیان لە هێزە ئەمنییەکان بوون (یەکێک لە دژەتیرۆر، یەکێک لە کۆماندۆ و یەکێک لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش) و کەسێکی دیکە لە لالەزار کوژراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەرمانخانەیەکی ئێران

چەند جۆرێک دەرمانی پێویست لە پارێزگای سنە دەستناکەون

جێگری سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی پارێزگای سنە دەڵێ، بەشێک لە کێشەی کەمیی دەرمانیان بە بەکارهێنانی دەرمانی نێوخۆیی چارەسەرکردووە، بەڵام چەند جۆرێک دەرمانی تایبەت و پێویست لەو پارێزگایە دەستناکەون.