قەزای شێخان لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە دوو پارێزگایە و کێشەی بۆ بەربژێرەکان دروستکردووە

22-09-2021
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
قەزای شێخان. وێنە: رووداو
قەزای شێخان. وێنە: رووداو
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پێشوەخت شێخان
A+ A-
 
رووداو - شێخان

قەزای شێخان لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە دوو پارێزگایە، سەنتەری قەزاکە و ناحیەی زیلکان سەر بە پارێزگای نەینەوان و ناحیەی باعەدرێ، ئەترووش، قەسرۆک و کەلەکچی سەر بە پارێزگای دهۆکن، بەربژێر و دەنگدەرەکانی ئەو دەڤەرە سەر بە دوو بازنەن.
 
چیایی تەیموور، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی 3ی دهۆک، کە شێخان، ئاکرێ و بەردەڕەشە لەخۆدەگرێت، دەستی بە بانگەشەی هەڵبژاردن کردووە، کێشەی ئەو ئەوەیە کە شێخان دابەشبووە بەسەر پارێزگای دهۆک و نەینەوا، چونکە بەشێک لە کەس و ناسیاوەکانی ناتوانن دەنگی پێبدەن.
 
ئەو بەربژێرەی پارتی لە بازنەی 3ی دهۆک دەڵێت، خزم و کەسوکار و ناسیاوەکانی ئێستا دابەشبوون، لە مووسڵ پێنج هەزار دەنگی هەیە و لە دهۆکیش دەنگی هەیە، بەڵام هەندێکیان لە بازنەکەی ئەون و هەندێکیان لە بازنەکەیدا نین، "ئەگەر هەموویان پێکەوەبان، دەنگی من بڵندتر دەبوو".
 
لایەنە سیاسییەکان لە شێخان پێیانوایە بەهۆی ئەوەی شێخان بەسەر دوو بازنە لە دوو پارێزگای جیا دابەشبوون، کاریان قوورستر دەبێت.
 
ماجید جوندی، کارگێڕی کۆمیتەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شێخان دەڵێت، ئەندامیان هەیە لە یەک خێزاندا دەنگەکانی دابەشبووە و ناتوانن دەنگ بە یەک بەربژێر بدەن.
 
خەڵکی قەزای شێخان لە هەڵبژاردنی ساڵی 2005ـەوە بەسەر پارێزگاکانی نەینەوا و دهۆکدا دابەشبوون. پیشەوەرێک بەناوی شاکر ساڵح دەڵێت، ماڵیان لە شێخانە، بەڵام بۆ هەڵبژاردن دەبێت لە مووسڵ دەنگ بدات.
 
لە ساڵی 2003وە چەندین گۆڕانکاری بەسەر قەزای شێخاندا هاتووە، بەڵام هێشتا خەڵکی ئەوێ بەسەر دوو پارێزگادا دابەشبوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی چاغلایانی لە ئیستەنبووڵ

14 یاریزان لە تورکیا دەستگیرکران

کێشەی گرەوکردن لەنێو خولی تۆپی پێی تورکیا قووڵتر دەبێتەوە، 29 کەسی دیکە دەستگیرکران، لە نێویاندا سەرۆکی پێشووی یانەیەکی بەنێوبانگ و چەندین یاریزانی خولە جیاوازەکان هەن.