167 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیاران گەیشتە هەرێمی کوردستان

22-10-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەشازیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرجەم پارەی گەنمی ئەمساڵی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، کە زیاتر لە 167 ملیار دینار دەبێت، گەیشتە هەرێمی کوردستان و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
 
رۆژی یەکشەممە 22-10-2023 نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەشازیی هەرێمی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەو پارەیەی گەنمی ئەمساڵی جووتیارانی هەرێمی کوردستان کە لای عێراق مابوو و 167 ملیار و 200 ملیۆن دینارە، گەیشتە هەرێمی کوردستان، لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشکردنی پارەکە دەکرێت."
 
نەوزاد شێخ کامیل روونیکردەوە، لەو 167 ملیار و 200 ملیۆن دینارەی گەیشتووە، نزیکەی 77 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی پارێزگای سلێمانییە، 51 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی هەولێر و زیاتر لە 38 ملیار دیناریشی پارەی گەنمی جووتیارانی پارێزگای دهۆکە.
 
پارەى بەرهەمى گەنمى جووتیارانى هەرێمى کوردستان بۆ ئەمساڵ (2023)، 411 ملیار دینار بوو، پێشتر وەزارەتى بازرگانیى عێراق بە چەند گوژمەیەک 243 ملیار دینارى ناردبوو.
 
وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئەمساڵ پێنج ملیۆن تۆن گەنمی لە جووتیاران وەرگرت، کە 500 هەزار تۆنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.