بافڵ تاڵەبانی: هێزێکمان دروستکردووە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کەس دەرەقەتی نایەت

22-10-2025
هەوار جەلالەدین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: "گوتمان هێزێک دروست دەکەین کە لە شەرقولئەوسەت کەس دەرەقەتی نایەت و کردمان."
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، بافڵ تاڵەبانی لە ئاهەنگێکی جەماوەریدا لە قەڵای شێروانەی کەلار قسەی بۆ لایەنگرانی یەکێتی کرد و گوتی: "راستە [لە کەلار] جادە دروستکراوە و راستە کەمێک سەوزکراون، بەڵام من رازی نیم و ئێوەش رازی نین، وەعد بێت ئەوەی بتانەوێ بۆتان دابین دەکەین، لە بەغداوە زۆر شتمان پێ دەکرێت بۆتان."
 
بافڵ تاڵەبانی باسی جێبەجێکردنی بەڵێنێکی کرد و گوتی: "یەک شتێک کە توانیمان بیکەین ئەوەبوو کە رزگاری بوو بە قەزا."
 
لەبارەی گەرمیانەوە، سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەکرد، "کەم شوێنی کوردستان وەکو گەرمیان قوربانی داوە، گەرمیان سەری شمشێری کورد و کوردایەتییە، هەموو جارێک کێشە قورسەکە لەسەر شانی ئێوەیە، بۆیە پێویستە نوێنەرەکانی ئێوە لە بەغدا و حکومەت زیاد بێت، چاوەڕێی ئەوەتان لێدەکەم شان بە شان شەڕ بکەین بە ماف و کەرامەتی میللەتەکەمان، بۆ ساناترین شت، بۆ مووچەی میللەتەکەمان."
 
سەرۆکی یەکێتی دان بەوەدا دەنێت کە قەرزای گەرمیانن و دەڵێ: "ئێمە قەرزاری گەرمیانین، قەرزاری هەمووتانین، ئێمە وەکو یەکێتی قوربانی و ئازایەتی لە ئێوەوە فێربووین. ئێمە هەر چوار پارچەی کوردستان وەکو یەک دەبینین، چیمان بۆ ئێرە دەوێ، ئەوەشمان بۆ هەولێر و بادینان دەوێ، ئایا هەموو حیزبەکان وان؟"
 
بافڵ تاڵەبانی گوتی: "گوتمان باڵانسی هێز راست دەکەینەوە؛ کردمان، گوتمان یەکێتی بەهێز دەکەین لە بەغدا؛ کردمان، گوتمان پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی یەکێتی زیندوو دەکەینەوە؛ کردمان، گوتمان هێزێک دروست دەکەین کە لە شەرقولئەوسەت کەس دەرەقەتی نایەت؛ دروستمان کرد."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دابەشکردنی نەوتی ماڵان. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

سامانە سرووشتییەکان: 601 هەزار خێزان نەوتیان پێدراوە

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 120 ملیۆن لیتر نەوتیان بەسەر خەڵکدا دابەشکردووە. بەرپرسێکی نەوت و کانزاکان دەڵێت، ئەوەی دابەشکراوە بۆ ناوچە شاخاوییەکان و دەوروبەری پارێزگاکان بووە و قۆناخی دواتر لە سەنتەری پارێزگاکان دابەش دەکرێت.