ئاوی ئیفراز گەیشتەوە بەشێکی ماڵەکانی هەولێر

22-11-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەهۆی بارانبارینی سەرەتای ئەم هەفتەیەوە، پڕۆژەکانی ئیفراز 1، 2 و 3 لە هەولێر کە ئاوی خاوێنی نیوەی هەولێر دابین دەکەن لە کار وەستێنرابوون. بەڕێوەبەری ئیفراز سێ دەڵێت، ئەمڕۆ ئاو گەیێندراوەتەوە بەشێکی ماڵەکانی هەولێر.
 
بەهۆی بارانبارینی رۆژانی 19 و 20ـی ئەم مانگەوە، پڕۆژەکانی ئیفراز 1، 2 و 3 لە ئێوارەی 20ـی مانگەوە لە کار وەستێنرابوون.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 22-11-2023، ئەندازیار هیوا عەبدولڕەزاق، بەڕێوەبەری پڕۆژی ئاوی ئیفراز 3ـی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئاو بەردراوەتەوە، بەڵام چونکە حەوز و بۆرییەکان خاڵی بوون گەیشتنەوەی ئاو بە ماڵان کاتی دەوێت، لە کاژێر 12:00ـی ئەم نیوەڕۆوە ئاو گەیشتووەتەوە بەشێکی ماڵان بەتایبەت ئەوانەی لە دەوروبەری شەقامی 60 مەتریدان".
 
هیوا عەبدولڕەزاق گوتیشی، بەردانەوەی ئاو بەردەوامە و ئاو دەگاتەوە هەموو ئەو گەڕەکانەی سەرچاوەی ئاویان ئیفرازەکانە.
 
هۆکاری وەستانی ئاوەکە ئەوە بوو، کە بەهۆی بارانەکەوە ئاوی زێی گەورە بە تەواوی لێڵ ببوو.
 
پڕۆژەکانی ئیفراز لە هەولێر نیوەی ئاوی خاوێنی سنووری هەولێر دابین دەکەن، تەنیا پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێ سەرچاوەی سەرەکیی 40 گەڕەکی شاری هەولێرە.
 
جگە لە پڕۆژەکانی ئیفراز، هەولێر پشت بە ئاوی بیرەکان دەبەستێت. بەگوتەی بەڕێوەبەری ئیفراز سێ، 50%ـی دانیشتووانی هەولێر پشت بەئاوی بیرەکان و ئاوی ژێر زەوی دەبەستن.
 
هەولێر سێ پڕۆژەی ئاوی ئیفرازی هەیە؛ ئیفراز یەک کە ساڵی 1967 دروستکراوە؛ ئیفراز دوو ساڵی 1982 و ئیفراز سێ ساڵی 2007 کەوتووەتە کار.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.