کەشناسی: پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

22-11-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە دوێنێوە شەپۆلێکی سەرما هەرێمی کوردستانی گرتووتەوە. کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی دوو بۆ سێ پلە، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە. کەشناسێکیش دەڵێت، سبەی کاریگەریی ئەم شەپۆلەی سەرما نامێنێت.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی ئەمڕۆ چوارشەممە 22-11-2023ـی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە پێنجوێن و حاجی ئۆمەران نزمترین پلەی گەرما تۆمار کراوە کە پلەیەک ژێر سفری سیلیزیی بووە.
 
هەروەها لە بازیان لە سنووری سلێمانی پلەی گەرما سفر بووە؛ لە بامەڕنێ لە پارێزگای دهۆک نزمترین پلە، یەک پلەی سیلیزی بووە؛ لە پارێزگای هەولێر لە قەزای مێرگەسۆر سێ پلەی سیلیزی تۆمار کراوە؛ لە هەڵەبجەش نزمترین پلەی گەرما دوو پلەی سیلیزی بووە.
 
کەشناسیی هەرێمی کورستان راشیگەیاندووە، سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرما دوو بۆ سێ پلە بەرز دەبێتەوە.
 
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "شەپۆلێکی سەرما هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، کە پار لە هیچ رۆژێکی مانگی 11دا پلەی گەرما بەمشێوەیە دانەبەزی، بەڵام ئەمڕۆ کاریگەریی کەم دەبێتەوە و سبەی لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمادا کاریگەری نامێنێت".
 
ئاراس جەبار ئاماژەی بەوەکرد، شەپۆلێکی بارانبارین بۆ رۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی داهاتوو لە هەرێمی کوردستان هەیە، بەڵام تاوەکو ئەوکاتە ئەگەری روودانی گۆڕانکاری هەیە.
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرما سبەی لە باشووری کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
هەولێر؛ 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 15 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 15 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 20 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران؛ 5 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 14 پلەی سیلیزی

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.