هەپەگە ناسنامه‌ی 5 گەریلا ئاشكرا ده‌كات کە لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە

22-11-2025
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، ناسنامه‌ی 5 گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئاشكرا ده‌كات كه‌ لە شه‌ڕ و پێكدادان له‌گەڵ سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.
 
ناوەندی راگەیاندن و چاپه‌مه‌نیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ناسنامەی ئەو 5 گەریلایەی ئاشکرا کرد، کە رۆژی 11ی کانوونی دووەمی 2020، لە ناوچەی گارە لە هەرێمی کوردستان لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ سوپای تورکیا گیانیان لەدەستدابوو.
 
ناسنامەی گەریلاکان بەم شێوەیە: نایمە سەردار ناسراو بە هەبوون میرکان، لەدایکبووی جۆلەمێرگ؛ نەسلیهان ئاکگوڵ ناسراو بە بێریتان ئاڵان، لەدایکبووی وان؛ حەنان ئیسۆ ناسراو بە ئاخین خابوور، لەدایکبووی حەلەب؛ جەسوور ئەحمەد، ناسراو بە ئازاد گەڤەر، لەدایکبووی کۆبانێ و فەرهاد بالی ناسراو بە سادق کۆبانێ، لەدایکبووی کۆبانێ.
 
ئەم شەڕ و پێکدادانە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدا بوو تورکیا ناوی نابوو چنگ- قوفڵ کە بەرەبەیانی رۆژی 18ـی نیسانی 2022 لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکرد.
 
بەڵام ئەو شەڕ و پێکدادانە لە ئەنجامی دەستپێکردنی پرۆسەی چارەسەری کەم بووەتەوە و لە زۆر شوێنیش نەماوە. 
 
پڕۆسەی نوێی چارەسەری لە 1ـی تشرینی یەکەمی پار بە دەستپێشخەریی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە دەستیپێکرد، دواتر عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە 27ـی شوباتی ئەم ساڵ داوای لە پەکەکە کرد کۆنگرە ببەستێ و چەک دابنێ.
 
پەکەکە لە ئایاری ئەم ساڵدا بڕیاری کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری دا. رۆژی 11ی تەممووزی ئەم ساڵیش 30 گەریلای پەکەکە بەشێوەیەکی سیمبوولی چەکەکانیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی سووتاند.
 
رۆژی 6ـی ئابی 2025یش کۆمسیۆنی پاڵپشتیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی بە 51 ئەندام لە پەرلەمانی تورکیا بۆ پرۆسەی چارەسەریی پێکهێندرا و دەیان جار کۆبووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.