نووسینگەی نووری مالیکی لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی: گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سیاسی کرا

22-11-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک بارزانی و نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبوونەوە. بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی نووری مالیکی، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سیاسی و ئەنجامی دیالۆگە بەردەوامەکانی نێوان لایەنەکان کراوە.
 
ئەمڕۆ شەممە، نووسینگەی راگەیاندنی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، "لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا هەردوولا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان و تەواوکردنی پابەندبوونە دەستوورییەکەیان لە یەکدی کرد؛ هەروەها گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سیاسی و ئەنجامی دیالۆگە بەردەوامەکانی نێوان هێزە نیشتمانییەکان کرا."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا "ئاماژەی بە گرنگیی بەردەوامیی هەوڵە هاوبەشەکان کرد بۆ پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی خواستەکانی گەلی عێراق و بەهێزکردنی سەقامگیری و پاراستنی رێڕۆی دیموکراسی."
 
دوێنێ، هیشام روکابی، راوێژکاری نووری مالیکی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئامانج لە سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق. چاوەڕوان دەکرێت لە چوارچێوەی ئەو پرسەدا باس لە سەرۆکایەتییەکانی پەرلەمان، کۆمار و سەرۆکوەزیران بکرێت."
 
شەوی 17ی تشرینی دووەمی 2025 چوارچێوەی هاوئاهەنگی کۆبووەوە و گەورەترین فراکسیۆنی لە پەرلەمان راگەیاند. چوارچێوەی هاوئاهەنگی بڕیاری پێکهێنانی دوو لیژنەیشی دا. یەکەم، بۆ دەستنیشانکردنی بەربژێری پۆستی سەرۆکوەزیران. دووەم، بۆ دانوستاندن لەگەڵ لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی (لای راست) و د. بەرهەم ساڵح

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە د. بەرهەم ساڵح دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی 19-12-2025، پەیامێکی پێرۆزبایی ئاراستەی د. بەرهەم ساڵح کرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR).