لە بۆکان پیشانگەیەکی وێنەکێشان بۆ منداڵێکی 10 ساڵان کرایەوە

22-11-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
دیمەنێکی پێشانگەکە
دیمەنێکی پێشانگەکە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

پێشانگەیەکی وێنەکێشان لە شاری بۆکان بۆ ئەردەڵانی تەمەن 10 ساڵان کرایەوە. ئەو چوار ساڵە وێنە دەکێشێت و خۆی لە پیشانگەکە قسەی لەسەر وێنەکانی کرد. 
 
ئەردەلان بەشیوازێکی نوێ وێنە دەکێشیت و لە پێشانگەکەدا زیاتر لە 40 وێنەی نمایش کراوە.
 
وێنەکانی ئەردەڵان سەرنجی سەردانیکەران بە تایبەت شێوەکاران و کاریکاتێریستانی بۆ لای خۆی راکێشاوە.
 
ئەردەڵان لە تەمەنی 6 ساڵی دەستی بە وێنەکێشان کرد و هەوڵی داوە لەسەر لاپەڕەی گەورەتر و  تابلۆ بە قەڵەمی رەنگی وێنە بکێشێت، کە بەکارهێنانی ئەو مەتریاڵە بۆ منداڵ زەحمەتە.
 
ئەو یەکەم جارە بە هاوکاریی خێزانەکەی پێشانگە دەکاتەوە.
 
پیشانگەکە زیاتر لە 10 رۆژە کراوەتەوە و تاوەکو رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەکدارێکی سووریا لە تانکەکەیەوە هاتووەتە دەرەوە.

بەریتانیا سزای بەسەر ژمارەیەک سەرکردە و گرووپی چەکداریی سووریا دا سەپاند

حکومەتی بەریتانیا سزای بەسەر 6 کەسایەتی و 3 گرووپی چەکداریی سووریادا سەپاند، لەنێویاندا ژمارەیەک لە گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی پێشوو و بازرگانانی نزیک لە حکومەتی بەشار ئەسەد، ئەمەش بەهۆی تێوەگلانیان لە "سەرکوتکردنی خەڵکی سڤیل و تووندوتیژیی تائیفی".