رووداو دیجیتاڵ
لە کەمپی چەمشکۆ لە زاخۆ ئاگرێک کەوتەوە. بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سنوورەکە دەڵێ: "زیانی گیانی نەبووە".
موقەدەم جەمال هەسن، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئاگرەکە نزیک کاژێر 04:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بووە، بەهۆیەوە چادرێک سووتاوە کە وەکو کافتریا بەکارهێندراوە."
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ گوتی، رێگە نەدراوە ئاگرە تەشەنە بکات بۆ نێو ماڵی ئاوارەکان. گوتیشی، "زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی مادی هەبووە."
کەمپی چەمشکۆ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە پارێزگای دهۆک، کوردانی ئێزدیی تێدا دەژین کە لە شنگال و دەوروبەرییەوە ئاوارەبوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ