دوو سەرۆکی پێشووی شارەوانیی مهاباد بە تۆمەتی گەندەڵی سزادران

22-12-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوو سەرۆکی شارەوانیی پێشووی مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە تاوانی گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل سزادران.
 
ناسر عەتەباتی، بەڕێوەبەری گشتیی دادی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، دادگە لەبارەی دۆسیەی دوو سەرۆک شارەوانیی مهاباد بڕیاریداوە و بە تاوانی گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل یەکێکیان بە 136 مانگ و ئەوی دیکەشیان بە 90 مانگ بەندکران سزادراون. هەروەها بە گەڕاندنەوەی ئەو پارەیەی بردوویانە، لێدانی قامچی و دەرکردنی یەکجاری لە دامودەزگە حکومییەکان سزادراون.
 
بەڕێوەبەری گشتیی دادی پارێزگای ورمێ ناوی ئەو دوو کەسەی رانەگەیاندووە، بەڵام دەڵێت، لە نێوان ساڵەکانی 2017 تاوەکو 2020 سەرۆکی شارەوانیی مهاباد بوون. لەو ماوەیەدا کامەران عەلیزادە ئازەر و کامەران فاتح سەرۆکی شارەوانیی مهاباد بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە