لە 9 مانگدا 1304 هێکتار دارستان و لەوەڕگە لە کرماشان سووتاوە

22-12-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەرپرسی یەکەی پاراستنی ژینگەی کرماشان دەڵێ، ئەم ساڵی هەتاوی 56 ئاگرکەوتنەوە لە سنووری پارێزگاکە تۆمارکراون و هەزار و 304 هێکتار دارستان و لەوەڕگە سووتاوە.
 
ئازاد شێخ وەیسی، بەرپرسی یەکەی پاراستنی ژینگەی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوایین ئاماری تایبەت بە ئاگرکەوتنەوەی لەوەڕگە و دارستانەکانی سنووری پارێزگاکەی خستەڕوو.
 
بەگوتەی ئازاد شێخ وەیسی، لە 21ـی ئاداری ئەم ساڵەوە 56 ئاگرکەوتنەوە لە لەوەڕگە و دارستانەکانی پارێزگاکە تۆمارکراون کە بەراورد بە هەمان کاتی پار، 80٪ زیادی کردووە.
 
وەک بەرپرسی یەکەی پاراستنی ژینگەی کرماشان گوتی، لەو ماوەیەدا هەزار و 304 هێکتار دارستان و لەوەڕگە سووتاون کە ''بەراورد بە هەمان کاتی پار، رووبەری سووتان 58٪ کەمی کردووە.''
 
ئازاد شێخ وەیسی ئاماژەی بەوەش کرد، هەر ئەم ساڵی هەتاوی 269 کەس بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی ژینگەپارێزی دەستگیرکراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.
 
هۆکارە مرۆییەکان هۆکاری بەشی زۆری سووتانی دارستانەکانن، بەڵام هۆکارە سرووشتییەکانیش رۆڵیان لە سووتانیاندا هەیە.
 
رووبەری پارێزگای کرماشان زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار هێکتارە کە یەک ملیۆن و 630 هەزار هێکتاری دارستان و لەوەڕگەیە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە