وەزارەتی تەندروستی: سەرجەم دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی گشتیی ساڵی 2024 دادەمەزرێن

23-01-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، هەموو دەرچووانی ساڵی 2024ـی کۆلێژەکانی پزیشکی گشتی لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێن.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23ـی کانوونی دووەمی 2025، دکتۆر سەرکار سورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکدا لە پەڕەی فەرمیی خۆی رایگەیاند، "هەموو دەرچووانی ساڵی 2024ـی کۆلێژەکانی پزیشکی گشتی لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێن و ئێستا دامەزراندنیان لە پڕۆسەدایە و میلاکی بۆ دیاری دەکرێت."
 
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی 21ـی ئەم مانگە، پزیشکانی گشتیی تازەدەرچووی زانکۆی هەولێری پزیشكیی ساڵی 2024، لە یاداشتنامەیەکدا داوای دامەزراندنیان کرد و ئاماژەیان بەوەکرد، "ئەگەر وەڵام نەدرێنەوە، بە خۆپێشاندان و گردبوونەوە ناڕەزایی دەردەبڕن."
 
هەمان رۆژ، دکتۆر راوێژ قادر، کە پزیشکێکی گشتیی تازەدەرچووە لە هەولێر بە رووداوی گوت، "دامەزراندنمان پەیوەندیی بە وەزارەتی تەندروستییەوە هەیە و هەموو ساڵێک، دوای سێ مانگ دەرچووانی پزیشکیی گشتی دامەزراون، بەڵام ئەم ساڵ 7 مانگ دواکەوتووە."
 
رووداو زانیویەتی کە هیچ پزیشکێکی تازەدەرچووی 2024 لە سلێمانی، دهۆک و زاخۆش دانەمەزراون؛ دکتۆر سەبحان خەیری، پزیشکی گشتیی تازەدەرچوو لە دهۆک بە رووداوی راگەیاند، "بە دهۆک و زاخۆوە 122 کەسن."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی بەشێک لە مادە دەستبەسەردا گیراوەکان.

ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستی بەسەر 51 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گرت

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە چەند هەفتەی رابردوودا دەستیان بەسەر 51 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گرتووە و 35 بازرگان و فرۆشیاری مادەکەش دەستگیرکراون.