کەمبارانی هەڕەشە لە زیاتر لە ملیۆنێک دۆنم زەوی بە دانەوێڵە چێندراوی گەرمیان دەکات

23-01-2025
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نزیکەی مانگێکە لە گەرمیان بڕی بارانی پێویست بۆ دانەوێلە نەباریوە. گوتەبێژی کشتوکاڵی سنوورەکە دەڵێت، بەهۆی کەمبارانییەوە جووتیاران ترسی وشکەساڵییان هەیە.
 
ستار عەلی، گوتەبێژی کشتوکاڵی گەرمیان ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23-01-2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەم ساڵ تاوەکو ئەمڕۆ 124.9 ملیمەتر باران باریوە و زیاترە لە بڕی بارانی ساڵی رابردوو کە تاوەکو هەمان رێککەوت 83.9 ملیمەتر باریبوو، بەڵام کاتەکانی بارین ئەم ساڵ باش نەبووە".
 
ئەم ساڵ زۆرترین باران لە گەرمیان لە رۆژێکدا باریوە و بڕی بارانەکە دابەشی چەند رۆژێک نەبووە. گوتەبێژی کشتوکاڵ دەڵێت: "دەغڵودان بارانی زۆر پێویستە، جووتیاران ترسی وشکەساڵییان لێ نیشتووە، بەڵام بۆ ئێمە زووە بڵێین مەترسیی جیدی لەسەر دانەوێڵە هەیە".
 
ستار عەلی دەڵێت، هێشتا کاتی باران ماوە و وەرزی زستان و بەهاریش وەرزی بارانە و ئەوان تاوەکو ئەو کاتە ناتوانن بەرچاوڕوونییان لەسەر وشکەساڵی هەبێت.
 
بەگوتەی ستار عەلی، ملیۆنێک و 110 هەزار دۆنم زەویی کشتوکاڵی لە سنووری گەرمیان هەن و ساڵانە زۆرینەیان دەکرێنە گەنم. گوتەبێژی کشتوکاڵی گەرمیان گوتی: "90%ـی زەویی سنوورەکەمان دێمییە و پشت بە باران دەبەستێت، بۆیە ئەگەر باران نەبارێت و وشکەساڵی هەبێت زیانی زۆر بە جووتیاران دەگات".
 
هەر ئەمڕۆ، محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە رووداوی گوت: "لە 27ـی مانگی 12ـەوە بارانی پێویست لە گەرمیان نەباریوە، بەڵام هێشتا کات ماوە ئەگەر بارانی باش ببارێت کشتوکاڵی سنوورەکە مەترسی لەسەر نامێنێت".
 
لەبارەی شارەکانی دیکەوە محەممەد کەمال گوتی: "هەڵەبجە مەترسیی وشکەساڵی بە تەواوی تێپەڕاندووە. لە سلێمانیش دۆخەکە باشە، بەڵام لە بەشێکی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک بارانی کەمتر لە ساڵی رابردوو باریوە و بەوشێوەیە کەمبارانی بەردەوام بێت مەترسی وشکەساڵی لەو ناوچانە دەبێت".

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمپانیای نەوتی باکوور

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور: زیانە مادییەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆ زۆر کەم بوون

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە وێستگەیەکی گازی کەرکووک کەوتەوە. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور کە وێستگەکە لە سنووری سەرپەرشتیی کۆمپانیاکەیدایە، لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، هەموو شتێک ئاسایی بووەتەوە و ئاگرکەوتنەوەکە لە بۆرییەکی بچووکی وێستگەکە بووە.