وەزارەتی ئەوقاف: بەهیچ شێوەیەک مزگەوتەکەی گەرمیان ناکرێتە شوێنی بازرگانی

23-01-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای ناڕەزایی بەشێکی هاونیشتمانیان لەبارەی هەوڵدان بۆ ئەوەی بەشێکی مزگەوتی گەورەی ناحیەی رزگاری بکرێتە شوێنی بازرگانی، وەزیری ئەوقاف و بەرپرسانی سنوورەکە رەتیدەکەنەوە رێگە بدەن گۆڕانکاری لە مزگەوتەکە و زەوییەکەیدا بکرێت.
 
پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان (رۆژی پێنجشەممە 23-01-2025) لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئیدارەی گەرمیان، "خەڵکی خۆشەویستی دەڤەرەکە دڵنیا دەکەینەوە، کە بەھیچ بەجۆرێک رێگە نادەین ئەم کارە بکرێت و ھیچ بەشێکی زەویی مزگەوت بۆ کاری بازرگانی بەکاربھێندرێت".
 
هەر ئەمڕۆ سەباح محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "مزگەوتی گەورەی ناحیەی رزگاری نۆژەن دەکرێتەوە، هەندێک کەس ویستوویانە دەستکاری زەوییەکەی بکەن و بەشێکی بۆ بازرگانی بەکاربهێنن، بەڵام ئێمە دژی وەستاینەوە".
 
بەڕێوەبەری ئەوقافی گەرمیان گوتیشی: "جگە لە ئێمە لە ئەوقاف، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانیش هاتوونەتە سەرهێڵ و بەهیچ شێوەیەک رێگە نادرێت زەوی مزگەوتەکە بۆ کاری بازرگانی بەکاربهێندرێت، بەڵکو بەشێوەیەکی جوان دەکرێتەوە مزگەوتێکی گەورە و نوێ".
 
هاوکات ئەمڕۆ نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "قسەکانی جەنابی وەزیر بۆ رەواندنەوەی ناڕەزایی بەشێکی هاونیشتمانییانی گەرمیان بووە، کە خۆپیشاندانیان کردووە دژی ئەوەی گوایە بەشێکی مزگەوتێک دەکرێتە شوێنی بازرگانی".

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هیوا جەمال، پێشکێشکاری رووداو  و دڵنیا رەحمان، پەیامنێری رووداو

لە قەڵای هەولێرەوە بۆ جەنگی ئۆکراینا

کاتێک لەو قەڵا دێرینە شەش هەزار ساڵەیyەوە بەڕێدەکەوێت بۆ گۆڕەپانی ئەو جەنگەی بە نوێترین تەکنەلۆژیا دەکرێت، دڵی دڵنیا خێراتر لێ دەدات؛ بۆ ئەوە نا کە دەترسێت بۆ گۆڕەپانی جەنگ بچێت، بۆ ئەوەیە چۆن بتوانێت نوێترین زانیاری بگوازێتەوە.