مەزڵووم عەبدی: هەڵوێستی هەرێمی کوردستان بە سەرکردایەتی و گەلەکەیەوە، جێگەی رێزی بێپایانە

23-01-2026
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدە رایگەیاند، "پێزانینی زۆرمان هەیە بۆ هەوڵەکانی سەرۆک مەسعود بارزانی و کاک نێچیرڤان بارزانی لەم قۆناخەدا، هەروەها هەڵوێستی هەرێمی کوردستان، بە سەرکردایەتی و گەلەکەیەوە، لای گەلی ئێمە جێگەی رێز و پێزانینی بێپایانە".
 
مەزڵووم عەبدی لە پۆستێکی Xدا ئەمڕۆ هەینی، 23-1-2026 ئاماژەی بەوە کردووە، "لە چوارچێوەی هەوڵە سیاسییەکان بۆ نزیککردنەوەی دیدگاکانی نێوان ئێمە و حکومەتی سووریا، لەگەڵ کاک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق کۆبوومەوە".
 
هەروەها باس لەوە دەکات، "پێزانینی زۆرمان هەیە بۆ هەوڵەکانی سەرۆک مەسعود بارزانی و کاک نێچیرڤان بارزانی لەم قۆناخەدا، چونکە بەردەوامن لە پشتگیریکردنی هەوڵە سیاسییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ نێوەندگیری ئەمریکی، بە مەبەستی راگرتنی شەڕ و گەڕانەوە بۆ دیالۆگ و جێبەجێکردنی رێککەوتننامە واژۆکراوەکان، بە شێوەیەک کە سەرکەوتنی پرۆسەی تێکەڵبوون لە نێوان ئێمە و حکومەتی سووریا مسۆگەر بکات".
 
لەبارەی خەڵکی باشووری کوردستانیشەوە مەزڵووم عەبدی دەڵێت، "هەڵوێستی هەرێمی کوردستان، بە سەرکردایەتی و گەلەکەیەوە، لای گەلی ئێمە جێگەی رێز و پێزانینی بێپایانە".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی خستنەخوارەوەی درۆنێک لە هەولێر

پارێزگاری هەولێر: لە 10 رۆژدا 176 مووشەک و درۆن ئاراستەی هەولێر کراون

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لە 10 رۆژی رابردوودا 176 مووشەک و درۆن ئاراستەی شارەکە کراون، بەڵام زۆربەیان تێکشکێندراون. داواش لە حکومەتی عێراق دەکات سنوورێک بۆ ئەو گرووپانە دابنێت کە هێرش دەکەن سەر هەولێر.