دوو چەکداری سوپای سووریا دەچنە سەر ماڵی هاونیشتمانییەکی رۆژئاوای کوردستان و سووکایەتی پێدەکەن

23-01-2026
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، تێیدا دوو چەکداری سەر بە سوپای سووریا دەردەکەون، چوونەتە نێو ماڵێکی چۆڵکراوی خێزانێکی کورد لە رۆژئاوای کوردستان، جگە لە دەستکاریکردنی کەلوپەلەکانیان، خواردنی ماڵەکە دەخۆن و سووکایەتی بە خاوەن ماڵەکە و کورد دەکەن.
 
لە ڤیدیۆکەدا، کە یەکێک لە چەکدارەکان بە مۆبایلەکەی تۆماری کردووە، دەردەکەوێ کە لە چێشتخانەی ماڵەکەدان و خەریکی ئامادەکردنی گۆشتن بۆ خواردن. چەکدارەکە بە زمانی عەرەبی و بە شێوەیەکی گاڵتەجاڕانە باسی ماڵەکە دەکات و دەڵێت، "ئەمە ماڵی کوردەکانە، پەکەکە، بەرازەکان، سەگەکانی قەندیل."
 
چەکدارەکان دەرگای سەلاجەی ماڵەکە دەکەنەوە و سەیری ئەو خۆراکانە دەکەن کە خێزانە کوردەکە لەدوای خۆیان جێیان هێشتووە. یەکێک لە چەکدارەکان دەڵێت، "خواردنەکەیان وەک خۆی جێهێشتووە؛ هێلکە، ماست و پەنیریان هەیە؛ دۆخیان زۆر باشە."
 
 
ئەم رەفتارە لە کاتێکدایە کە بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی سووریا و پێشڕەوییەکانی سوپای ئەو وڵاتە بۆ هەندێک لە ناوچە کوردنشینەکان، بەشێک لە هاووڵاتییان ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە.
 
بەپێی ئامارە نوێیەکانی رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ (IOM) سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، پاش پێکدادانەکانی نێوان سوپای عەرەبیی سووریا و هێزە کوردییەکان و راگەیاندنی ئاگربەستە لەرزۆکەکە، زیاتر لە 134,000 کەس لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا (ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە) ئاوارە بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی ساتی بۆردوومانێک بۆسەر ناوچەیەکی سنە لەلایەن ئەمریکا-ئیسرائیلەوە. وێنە: Reuters

دوێنێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان کەمترین هێرش هەبوون

رۆژی دووشەممە 9ـی ئادار، ژمارەیەک ناوەندی سەربازی و ئەمنی لە پارێزگاکانی سنە و لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆردوومان کران. لەو رۆژەدا، بەراورد بە 9 رۆژی پێشتر، کردنە ئامانجی دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکانی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان کەمتر بوو